گێتی

یەکێتیی ئەوروپا لە هەوڵی ئەوەدایە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتیی ئەوروپا لە هەوڵی ئەوەدایە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە
مەودا میدیا- 

لەدوای خۆپیشان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئێران، سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لەلایەن یەکێتی ئەرووپاوە زیاتر بووە بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەوە.

ئانالینا بێرباخ،  وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە تۆڕی تەلەفزیۆنی "ئەردی" راگەیاند "بەمنزیکانە زنجیرەیەکی دیکەی سزا دژی حکومەتی ئێران رادەگەیەنرێت لەناویشایاندا سەرقاڵی ئەوەین  چۆن بتوانین سوپای پاسداران بخەنە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە".

یەکێتی ئەوروپا هەفتەی رابردوو سزای بەسەر پەترۆڵی ئێرشاد و 11 بەرپرسی سەربازی و حکوومی و وەزیری پەیوەندییەکانی ئێراندا سەپاند rاشیگەیاند سزاکان زیاتر دەکەن, لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوی ئەڵمانیا رایگەیاند "لە ئێستادا هیچ دانووستاندنێک لەگەڵ ئێران ئەنجام نادەن".

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هەفتەی رابردوو رایگەیاند "رۆژی یەکشەممە کۆتا رۆژەکانی ناڕەزایەتییەکانە لە ئێران و هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران کرد جارێکی دیکە نەیەنەوە سەر شەقامەکان، بەڵام خۆپیشاندەران سەرەڕای هەڕەشەکەی دوێنی واتا یەکشەممە بەردەوام بوون لە خۆپیشاندانەکان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان