تەندروستی

کامیان زیاتر رووبەڕووی خەمۆکی دەبنەوە، ئەوانەی سەوزە دەخۆن یان گۆشتخۆرەکان؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامیان زیاتر رووبەڕووی خەمۆکی دەبنەوە، ئەوانەی سەوزە دەخۆن یان گۆشتخۆرەکان؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

بابەتی ئەو کەسانەی کە گیاخۆرن لە گەڵ گۆشتخۆرەکان بۆتە جێگەی سەرنجی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕان و پزیشکەکان کە کامیان زیاتر رووبەڕووی خەمۆکی دەبنەوە؟

بە دڵنیاییەوە ئەو خواردنانەی کە لەلایەن مرۆڤەوە دەخۆرێت کاریگەری لەسەر دەروون و تەندروستی جەستە و مێشک دادەنێت، لەم توێژینەوەیەدا کە پسپۆڕانی خۆراک و پزیشکی نەخۆشییە دەروونییەکان ئەنجامیان داوە دەریدەخات کە خواردن پەیوەندی بە خەمۆکی مرۆڤەکانەوە هەیە.

بە پێی راپۆرتی " live science " خشتەی خواردنەکانی وەک میوە، سەوزەوات، نۆک و فاسۆلیا، ماسی، رۆن زەیتون، ماست و پەنیر و شیری کەم چەوری و دژە ئۆکسانەکان پەیوەندییان بە خەمۆکییەوە هەیە و ئەو کەسانەی ئەم خواردنانە دەخۆن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن. 

بە پێچەوانەوە ئەو خواردنانەی کە گۆشتی سوور، شیرینییەکان، پەنیر و ماست و شیری پڕ چەوری، پەتاتە و بەکارهێنانی کەمی میوە دەریدەخات کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی خەمۆکی هەیە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە