گێتی
زانیاری زیاتر لەبارەی چارەنوسی ئەو كۆچبەرانەی لە كەناراوەكانی یۆنان یەختەكەیان ژێر ئاو كەوتووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نوێنەری دەزی لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند "شەوی رابردوو یەختێك لە كاناراوەكانی یۆنان ژێر ئاو كەوتووەو لە كۆی زیاتر لە 70 سەرنشینی یەختەكە تەنها 9 كەس تا ئێستا رزگاركراون".
شێخ حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتكە رایگەیاند "شەوی سێشەممە كاتژمێر 2 یەختێك بە زیاتر لە 70 كۆچبەرەوە لە كەناراوەكانی ئێڤیای یونان ژێر ئاو كەوتوەو تا ئێستا 9 كۆچبەر رزگار كراوەو تەواوی سەرنشینەكان تر بێسەرو شوێنن".
راشیگەیاندووە "یەختەكە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێكەوتوە و كۆچبەرانی ئەفغانستان، ئێران و میسریش لە ناو یەختەكەدا بوون، بە پێی وتی وتەبێژی پۆلیس كەناراوەكانی یونان كۆچبەرەكانی ناو یەختەكە زیاتر لە 70 كۆچبەربوون و خراپی بارودۆخی كەشوهەوا بووەتە هۆكاری نقمبوونی یەختەكە".
هاوكات بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە "ئۆپەراسیۆنەكانی رزگاركردنی كۆچبەرانی ناو یەختەكە بەردەوامن و بەهۆی خراپی كەشوهەواوە ناتوانرێت وەكو پێویست بەدواداچوون بكرێت".
ك. م