گێتی
ملیۆنێرێک رەتیدەکاتەوە مانگانە هەشت دۆلار بدات لە بەرانبەر ڤێریفای تویتەرەکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نووسەرێکی بەناوبانگی ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە لە بەرانبەر ئەوەی تویتەر بە رەسمی بیناسێنێت و لەلای ناوکەیەوە نیشانەکەی دەربکەوێت، مانگانە بڕی هەشت دۆلار بدات بە ئیلۆن ماسکی خاوەنی تۆڕی کومەڵایەتیی تویتەر.
ستیفن کینگ، ملیۆنیر و نووسەری ئەمەریکی کە رۆماننووسێکی دیار لە میانەی ئەدەبی ترسناکدا، هەروەها تائێستا زیاتر لە 350 ملیۆن دانە لە بەرهەماکانی فرۆشراون، رەتیدەکاتەوە مانگانە بڕی هەشت دۆلار بداتە تویتەر لە بەرانبەر هاوبەشیکردنی.
کینگ نزیکەی نۆ ساڵە تویتەر بەکاردەهێنێت و شەش ملیۆن و 900 هەزار فۆلۆوەری هەیە، لە لاپەڕەکەی نووسیویەتی "ئەگەر بتانەوێ ئەو یاسایەم بەسەردا جێبەجێبکەن، ئەوا لە تویتەر دەڕۆم".
س.ر