گێتی

دزییەکی گەورە لە هەردوو کۆمپانیای گۆگڵ و فەیسبووک دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دزییەکی گەورە لە هەردوو کۆمپانیای گۆگڵ و فەیسبووک دەکرێت
مەودا میدیا- 

بەپیلانێکی سەرسوڕهێنەر پیاوێک توانی هەردوو کۆمپانیانی گۆگڵ و فەیسبووک فریو بدات و بڕی 122 ملیۆن دۆلاریان لێ بدزێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمەرییە نیوز، کەسێکی لیتوانی بە ناوی ئێڤاڵداس ریماسۆسکاس کۆمپانیای فەیسبووکی رازیکردووە کە 99 ملیۆن دۆلاری پێبدات، هەروەها بڕی 23 ملیۆن دۆلاریشی لە کۆمپانیای گۆگڵ وەرگرتووە بەهۆی هێنانی چەند کەرەستەیەکەوە کە هیچ کام لە کۆمپانیاکان داوایاننەکردووە، بەڵام بەشێوەیەک زۆرباش توانیویەتی بانکەکان رازی بکات ئەو پارەی پێبدەن. 

سەرسوڕهێنەرترین بەش لە فێڵەکە ئەوەیە کە هیچ کام لە بەرپرسانی کۆمپانیاکە لێکۆڵینەوەیان لەم بابەتە نەکردووە پێش ئەوەی پارەکە بنێرن بۆ ئەو پیاوە.

ئیڤاڵداس لە دادگادا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە بە تاوانی دزیکردن و لە ئەمەریکا سزای 60 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب