گێتی
سەرۆک کۆماری ئێران بە تووندی وەڵامی ئەمەریکا دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆک کۆماری ئێران وەڵامی سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە لەبارەی ئازادبوونی ئێران و رایگەیاند "بینیمان لە عیراق چی روویدا کاتێک ئەمەریکا بەناوی ئازادییەوە چووە ناو عیراقەوە".
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند "دەمانەوێت ئێران ئازاد بکەین" لە بەرانبەردا ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت "بینیمان لە عیراق چی روویدا کاتێک ئەمەریکا بەناوی ئازادییەوە چووە ناو عیراقەوە".
ئاماژە بەوەشدەکات "هەرکەسێک لە پاڵ ئەو کارە ئاژاوەگێڕانەدا بوەستێت، لە پاڵ ئەمەریکا و پلانە ترسناکەکانیدا وەستاوە، چونکە ئێران لە پێشکەوتندایە و سەرەڕای گەمارۆکان، پێداویستییەکانی خۆی لە چەک و تەنانەت دەرمانیش بەرهەم دەهێنێت".
ئاشکراشی کرد "دوژمن دەیەوێت رێگری لە پێشکەوتنەکانمان بکات و رابگرێت، بەڵام گەنجان و گەلی ئێران رێگە بەو شتە نادەن، ئەمەریکا هەوڵیدا رێگری لە هەناردەکردنی نەوت و گۆشەگیرکردنی ئێران بکەن، لە هەموو پلانەکانیاندا شکستیان هێنا".
س.ر