تەندروستی

هۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکارەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

 تەندروستیی ئەڵمانی هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی زۆری ڤیتامین C و مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە بە تایبەت لەو کەسانەی فشار خوێنیان لەسەرەوەیە و ئەو کەسانەشی شەکرەیان هەیە یان کەسانێک کە ئاو کەم دەخۆنەوە.

 نیشانەکانی دەرکەوتنی بەردی گورچیلە"

1- ئازارێکی زۆر لە بەشی خوارەوەی پشت و سکی مرۆڤ دروست دەبێت.
2- زوو زوو هەستکردن بە میزکرد و دواتر میزی کەم.
3- ئازار لەکاتی میز کردن و تێکەڵبوونی خوێن لەگەڵ میزەکە.
4- دروستبوونی تاولەرز.
5- دڵ تێکەڵبوون و رەشانەوە.

بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، باشترە بۆ خواردنی ڤیتامین c لە گەڵ پزیشک قسە بکرێت و هەندێک هۆکاریش هەن وادەکات گورچیلەکان بەرد دروستبکەن.

 کەمئاویی لە لەشدا هۆکارە بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە، ئەو کەسانەی لەناوچە گەرمەکان دەژین و زۆر ئارەق دەکەنەوە و ئاویی لەشیان کەمە زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبنەوە.

ئەگەر لە رۆژدا کەمتر لە لیترێک میز بکەی ئەوا مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلە هەیە، پیاواز زیاتر لە ژنان تووش دەبن، قەڵەوەیی و هەندێک لە نەخۆشییەکانی ریخۆڵەش هۆکارن بۆ دروستبوونی بەردی گورچیلە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن