تەندروستی

بۆچی گرنگە لەگەڵ خێزان یان هاوڕێکانت ژەمە خواردنەکانت بخۆی؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی گرنگە لەگەڵ خێزان یان هاوڕێکانت ژەمە خواردنەکانت بخۆی؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

خواردنی ژەمەکان لەگەڵ کەسە نزیکەکان، هاوڕێیان و خێزان بە شێوازێکی بەرچاو کاریگەری لەسەر تەندروستیی مێشک و جەستە هەیە و دەتوانێت رێگەیەک بێت بۆ کۆنترۆڵکردنی شڵەژانی دەروونی و باشترکردنی سروشتی مرۆڤ.

راپرسییەک ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە کە لە %91 بەشداربووان لەکاتی خواردنی ژەمەکان لەگەڵ کەسەک نزیکەکانیان هەستی ئارامیان زیاترە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیشیان باشترە.

ئەو کەسانەی کە بەشێوازێکی کۆمەڵ نان دەخۆن بەردەوام لە پەیوەندییەکانیان بەراورد بە خەڵکی دیکە کە بە تەنها نان دەخۆن باشترن.
خواردنی ژەمەکان لەگەڵ کەسانی دیکە دەبێتە هۆی دڵخۆشی و پێکەنین و هەستی رازیبوونی زیاتر لە ژیان.

لەلایەکی دیکەوە وادەکات مرۆڤ رابێت لەسەر ئەوەی کە خواردنی تەندروست و باش بخوات وەک لە خواردنە خێراکان.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن