تەندروستی

10جۆری خواردن کە نابێت نەخۆشانی شەکرە بیخۆن

مەودا میدیا - سلێمانی |


10جۆری خواردن کە نابێت نەخۆشانی شەکرە بیخۆن
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە، بەرزبوونەوەی رێژەی نەخۆشییەکەش زۆرجار دەبێتە هۆکاری نابینایی نەخۆش و دروستبوونی برین لە ئەندامانی جەستەی نەخۆش، لێرەدا پزیشکان دەڵێن ئەم خواردنانە خراپترینن بۆ ئەوەی رێژەی شەکرە بەرزبکەنەوە و بە نەخۆشانی شەکرە دەڵێن لێیان دوورکەونەوە، ئەوانیش:

1. ئەو خواردنەوانەی بە شەکر شیرینکراون.

2. خواردنەوە کحولییەکان.

3. ئاوەمیوەکان، ئەو شەربەتانەی شەکریان زۆرە، ساردییەکان، چای شیرین، ئەمانە رێژەیەکی زۆری کاربۆهیدراتیان تێدایە و سەرچاوەی شەکرن.

4. نانی سپی، برنج.

5. خواردنی مەعکەروونی و پاستا.

6. ئەو ماستانەی بەتامی میوە ئامادە دەکرێت، ماستی سادە و بەبێ تام باشترە بۆ خواردن.

7. هەنگوین, چونکە بەشێکی زۆری هەنگوین شەکری تێدەکرێت.

8. شەکری قاوەیی، ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە و خۆپارێزی دەکەن لە شەکری سپی و شیرین، بەڵام شەکری قاوەیی بەکاردەهێنن کە ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی شەکر لە لەشدا.

9. میوە وشککراوەکان، لەبەر ئەوەی ئاوی میوەکان دەچنرێت و وشکدەبنەوە زیانیان زۆرە بۆ نەخۆشانی شەکرە.

10. پەتاتەی سورکراو، پیتزا و ئەو خواردنانەی سووردەکرێنەوە لەبەر ئەوەی چەوری زیاتر ئەگرنە خۆیان زیانیان زۆرە و رێژەی شەکرە بەرز دەکەنەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد