راپۆرت

نەریتە سەیرەکانی ژیانی بەشێک لە هۆزەکانی ئەفریقا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەریتە سەیرەکانی ژیانی بەشێک لە هۆزەکانی ئەفریقا
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

ئەفریقا وڵاتێکی فرە کولتوورە و لەبەر ئەو هۆکارەشە کە نەریتی سەیروسەمەرەی زۆری تێدایە کە تاوەکو ئێستا وەک خۆی ماوەتەوە و هۆزەکانی پابەندی کولتوورەکانی خۆیانن بۆ بەڕێوەچوونی بۆنە و مەراسیمەکانیان.

رفاندنی بووک لەلایەن زاواوە 
بۆ نمونە لەناو یەکێک لەهۆزەکانی ئەفریقا، کاتێک کوڕێک دەیەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکدا بکات کچەکە دەڕفێنێت، دواتر خێزانی کوڕەکە دەڕۆنە ماڵی باوکی کچەکە و خوازبێنی کچەکەیان دەکەن بۆ کوڕەکەیان، ئەگەر ماڵی کچەکە رازیبوون ئەوا تێروپڕ لەکوڕەکە دەدەن و ئەگەریش رازی نەبوون بەو هاوسەرگیرییە ئەوا کوڕەکە بە زۆر لەگەڵ کچەکە هاوسەرگیری دەکات.

لە یەکێکی دیکە لە مەراسیمەکانی هاوسەرگیری پێویستە دڵنیا ببنەوە لە پیاوەتی زاوا و سوننەت بکرێت، جاری وا هەیە کوڕەکە دەکەوێتە مەترسییەوە و دەبێت زۆر بە ئاگاییەوە کارەکانی مەراسیمەکە بەڕێوە بچێت و زاوا سەمایەکی باش بکات و دواتر سوننەت دەکرێت.
 نرخدانان لەسەر بوک
لەناو هەندێک لە هۆزەکانی ئەو وڵاتە نرخ لەسەر بووک دادەنرێت و ئەو بابەتەش دەبێتە جێگەی موناقشەی ماڵی بوک و زاوا و هەتا ئەو کاتەی نرخەکە دیاریدەکرێت، نابێت هیچ لایەک پێکەوە قسە بکەن.

بازدان بەسەر "گا"دا
کوڕە گەنجەکان لە ئیتیۆپی بۆ سەلماندنی پیاوەتی خۆیان دەبێت بەسەر "گا"دا بازبدەن و لەسەر پشتی یەکێک لە گاکان دابنیشن، دەبێت بە رووتی و بۆ چەندجار ئەو کارە ئەنجام بدەن و سەرکەوتن بەدەست بێنێت، دەنا چاویی بە بووک ناکەوێت.

لە چەند ناوچەیەکدا نەریتی جیاوازی دیکە هەیە ئەویش ئەوەیە کە ژنان لە ماڵی تایبەت بە خۆیان دەژین و کاتێک منداڵەکانیان گەورە بوون لەو ماڵە دەڕۆن و منداڵەکان هیچکاتێک لەگەڵ باوکیان ناژین، لەلایەکی دیکەوە ژنان ناتوان بۆ ئەو کەسانەی بەتەمەنن و کۆچیداویی دەکەن ماتەمینی بگێڕن، مافی ئەوەشیان نیە بەشداری مەراسیمی ناشتنەکەش بکەن، هەروەها لەناو هەندێک لە هۆزەکانی ئەفریقا کوڕەکان لە تەمەنی 5 بۆ 6 ساڵییەوە لەگەڵ خاڵەکانیان دەژین و گەورە دەبن. 

لەهەندێک شوێنی ئەفریقا بۆ هەڵسەنگاندنی سامانی کەسەکان سەیردەکەن بزانن کەسەکە چەند مانگای هەیە و رێژەی هاوسەرگیری پیاوەکەش لەگەڵ ژناندا پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کەسەکە چەند مانگای هەیە و ئایا دەتوانێت ماڵومناڵ بەخێو بکات.


گەورەکردنی لێوەکان
لەیەکێک لە هۆزەکاندا کچەکان کاتێک تۆزێک گەورە دەبن لێویان گەورە دەکەن و بۆ گەورەکردنی لێوەکانیان، ددانەکانی خوارەوەیان دردێنن و دواتر بازنەیەک خڕ دەخەنە ناو لێویان و لەگەڵ گەورەبوونیان لێویشیان گەورەتر دەبێت.
 
خەوتن لەگەڵ هاوسەری کەسی کۆچکردوو وەک سەرەخۆشی کردن
لەدوورگەی ماداگاسکار کاتێک پیاوێک دەمرێت، پێویستە هاوسەرەکەی لەبەردەم ماڵەکەیدا خۆی رووتبکاتەوە و تەواوی پیاوانی هۆزەکە بێن و دەستلەملانی بکەن و هەتا 40 رۆژ پەیوەندی سێکسیان لەگەڵ ژنەکە بێت، ئەگەر ژنەکەش دووگیان بوو ئەوا منداڵەکەی لەسەر هاوسەرە کۆچکردووەکەی هەژماردەکرێت، خەڵکی هۆزەکە رێزێکی زۆر لە ژنەکە دەگرن و خواردنی بۆ دەبەن و خزمەتی دەکەن، ئەگەر هەر پیاوێکیش ئامادە نەبوو لەگەڵ ژنەکە پەیوەندی سێکسی دروستبکات ئەوا سزا دەدرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

بەم شێوەیە هەڵسوکەوت لەگەڵ دیسپراکسیا بکە

لەلایەن دێرین مەحمود


News

کەرکوک لە چاوەڕوانیی رۆتیندا

لەلایەن هیوا محەمەد