کوردستانی
کێشەکانی کارەبا و دابەشکردنی سوتەمەنی تاوتوێ دەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێ کردنی کێشەی کارەبا و کێشەی دابەشکردنی سوتەمەنی.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 10ی کانونی یەکەمی 2019 کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەو مەبەستەش دکتۆر رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردووە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دوو پڕۆژه یاسا و پرسی كاره‌بای نیشتمانی و دابەشكردنی نەوت بەسەر ھاوڵاتیان تاوتوێ ده‌كرێن.
ئەو دوو پڕۆژە یاسایەش بریتین لە، خوێندنەوەی دووه‌می پێشنیازه یاسای "رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان- عیراق"، هەروەها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه بڕیاری "رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان" ده‌كرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، پرسی كێشه‌ی كاره‌بای نیشتمانی و دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا تاوتوێ دەکرێن.