تەندروستی

چوار تەواوکەری خواردن کە پسپۆڕان پێشنیازی خواردنیان دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوار تەواوکەری خواردن کە پسپۆڕان پێشنیازی خواردنیان دەکەن
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لە پاڵ خواردنێکی تەندروست تەواوکەری خۆراکی باش دەتوانێت دڵنیایی لە سیستمی بەرگریی لەش و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکان بدات.

زۆر بەکارهێنانی چەوریی و شەکرە و خواردنە خێراکان وایکردووە هۆکار بن بۆ کۆمەڵێک نەخۆشیی و ئەوەش زیانی بە تەندروستی مرۆڤ گەیاندووە، کەمی چەورییە تەندروستیەکان، دژە ئۆکسانەکان و ڤیتامیینەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەمییەتانە پێویستە تەواوکەری خواردن بخورێت تاکوو زیانەکانی سەر جەستە کەمتر بێتەوە.

ئەو تەواوکەرە خواردنانەش بریتین لە:

1. ئۆمێگا 3 
چەوری ئۆمێگا 3 جۆرە چەورییەکە کن لەناو خواردنە دەریاییەکاندا، چەرەسات، گەنمدا هەن، ئەو چەورییانە زۆر باشن و یارمەتیدەری دڵ و باش بینین و مێشکن، ئەمجۆرە چەورییانە هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی جەڵتەی دڵ، نەخۆشییەکانی دڵ.

2. ڤیتامین D
ڤیتامین D ناوی لێنراوە ڤیتامینی خۆر، رؤلی گرنگ دەبینێت لە تەندروستی ئێسقانەکان، ددانەکان، ماسولکەکان، سیستمی بەرگریی لەش و مێشک. ئەگەر ڤیتامین D جەستە لەخوارەوە بێت ئەوادەبێتە هۆکاری نەخۆشییە دەروونییەکان، شەکرە، نەخۆشییەکان دڵ، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دیکە. ڤیتامین D لەنوا شیری مانگا، زەردێنەی هێلکە، قاچک، ماسی، ماست و ئاو پرتەقاڵ دەستدەکەوێت.

3. پرۆبیۆتیکەکان
ریخۆڵەکان بەردەوام میوانی جۆرەکانی بەکتریا و ڤایرۆسی باش و خراپن، بەشێکی زۆری ئەوانە بۆ جەستە سوودیان هەیە، بەڵام ئەگەر لەنێوان ئەو بەکتریانە رێکەوتن نەبێت ئەوا ئەوا گەدە رووبەڕووی هەوکردن دەبێتەوە، خواردنەکانی وەکو ماست دەبنە هۆی ئەوەی بەکتریا باشەکان بچنە ناو گەدەوە و ئەوەش یارمەتیدەری دڵ و سیستەمی هەرسکردن دەبێت.

4. زەردەچەوە
رەگی زەردەچەوە بەگشتی لەناو خواردنەکان و دەرمانەکان بەکاردێت، یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی هەوکردنی جەستە، تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە و یارمەتیدەری مێشکە.

رێکخراویی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، بەکارهێنانی زەردەچەوە بەپێی رێژەی کێشی مرۆڤ دەتوانرێت بەکاربێت و بۆ کەسێک کە 80 کیلۆ کێشییەتی رۆژانە نزیکەی 245 میلیگرام زەردەچەوەی پێویستە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن