تەندروستی

چۆن دەتوانین پیری دوا بخەین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چۆن دەتوانین پیری دوا بخەین؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد 


زۆرکەس حەز ئەکەن پیرییان دوابکەوێت و چرچولۆچی سەر روومەت و جەستەیان بەخێرایی دەرنەکەوێت، بۆ ئەوەی پیری دوابخەین پێویستە چێ بکەین؟ کۆمەڵە خواردنێک هەن یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پێستی روخسار و جەستە درەنگتر چرچولۆچ بێت، بەتایبەت خانمان کە زۆر ئەو بابەتەیان لا گرنگە و حەز بە پیری ناکەن.


پرۆتیین زۆر بخۆن

خواردنی پرۆتیین رێگری لەلاواز بوونی نینۆک، پێست و موو دەکات دەتوانێت رێگری بکات لە چرچولۆچی پێست و بەگەشاوەیی مانەوەی. تەنانەت یارمەتی ئێسقان و ماسوولەکەکان دەدات تاکوو بەباشی کاری خۆیان بکەن.
ئەوەی هەیە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن پرۆتیین لەجەستە کەمدەبێتەوە، بۆ بەدەستهێنانی پرۆتینی پێویست، دەتوانرێت پشت بە خواردنەکان ببەسترێت. رۆژانە 70 بۆ 80 گرام پرۆتیین بۆ جەستە پێویستە.

 
چای سەوز بخۆن

لەمێژە دەوترێت چا وەک خواردنەوەیەک دژە پیرییە، خواردنەوەیەکی تەندروستە، خواردنەوەی چای سەوز یارمەتییدەرە بۆ مێشک و بیرکردنەوەی باش، دوورکەوتنەوە لەنەخۆشییەکانی دڵ، هەر بۆیە رۆژانە لەبری قاوە خواردنەوەی کووپێک چای سەوز زۆر بەسوودترە.


وەرزش

وەرزشی رۆژانە یارمەتیدەرە بۆ تەندروستییەکی باش و بیرکردنەوەی باش، هەروەها لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن کاریگەری وەرزشکردن زیاتر دەردەکەوێت و سوودەکانی زیاتر دەبینرێت، بەڵام بەمەرجێک بە رێکوپێکی و رۆژانە ئەنجام بدرێت.
بەپێ رۆشتن، بەکارهێنانی قادرمە لە بری مەسعەد، ئەنجامدانی کارەکانی ناوماڵ، سەرقاڵبوون بە باخ و گوڵ و دارودرەخت. ئەم کارانە یارمەتیدەری جووڵەی جەستەیە و بە وەرزشکردن هەژمار دەکرێت.

 
ژووری نووستن و خەوتنی باش

پسپۆڕەکان دەڵێن، راگرتنی ژیانێکی ئارام و باش یارمەتی تەندروستی و روخسارێکی جوان دەدات، ژیانکردن لەگەڵ کەسێک کە خۆشت دەوێت دەتوانێت یارمەتیدەری زیادبوونی هۆڕمۆنە باشەکانی جەستە بێت و ئەوەش وا دەکات مرۆڤ درەنگتر پیر بێت، هەروەها خەوتنی باش یارمەتیدەرە بۆ بیرکردنەوەی باش و کەمکردنەوەی قەلەقی مرۆڤ.


خواردنی شیرینی کەمبکەنەوە

خواردنی شەکری زۆر زیانی بۆ تەندروستی هەیە و دەبێتە هۆی زوو پیربوون، هەروەها ماندووبوونی جەستە، دروستبوونی کێشەی شەکری خوێن، لەلایەکی دیکەوە خواردنەوەی ئاو زۆر سوودبەخشە لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری جەستەی مرۆڤ لەئاو دروستبووە و خواردنەوەی ئاو بەرێژەیەکی باش بەردەوام جەستە بەباشی ئەهێڵێتەوە و یارمەتیدەرە بۆ هەزمکردنی شتە خراپەکانی جەستە.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan