تەندروستی

ئەو خاڵانەی رێگرن لە نەخۆشیی منداڵان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەو خاڵانەی رێگرن لە نەخۆشیی منداڵان
مەودا میدای- ژاڵە محەمەد

لەبەر ئەوەی منداڵانیش زۆر لە ماڵ نامێننەوە و دەڕۆنە دەرەوە و تێکەڵ بە منداڵانی دیکە دەبن، بەردەوام لەمەترسی تووشبوون بەنەخۆشییدان، بە تایبەت لەناو باخچە و خوێندنگە و شوێنە گشتییەکان، بەڵام چۆن بیانپارێزین لە نەخۆشی؟

خەوی رێکوپێک
پێشنیازی خەویی باش بۆ منداڵان بۆ بەرگری جەستەیان زۆر باشە، باشترە منداڵ پێش کاتژمێر 10 بخەوێت، بۆ ئەوەی خەوێکی باشی هەبێت و نابێت تا درەنگانی شەو بەخەبەر بێت و نزیکی نیوەڕۆ لەخەو هەستێت.

 خواردنی جۆراوجۆر
گرنگی پاراستنی منداڵ لەجۆری خواردنەکەیدایە، بە تایبەت شیر، ئەگەر بتوانرێت باشترە تاوەکو 6 مانگی، منداڵ شیر بخوات و دواتر دەستبکرێت بە پێدانی خواردنەکانی دیکە کە بەسوودە بۆ منداڵەکە، "چەورییەکان، پرۆتیینەکان، ڤیتامیینەکان" ئەمانە زۆر گرنگن بۆ خواردنی منداڵ.

کوتانی بەردەوام پشتگوێ نەخرێت
رەچاوکردنی بەردەوامی کوتانی منداڵان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە یارمەتیدەری تەندروستییەکی باشە بۆ منداڵ، باشترە کوتان لە تەمەنی 6 مانگی بۆ سەرەوە بێت چونکە دەبێتە هۆی پاراستنی منداڵ لەهەڵامەت و نەخۆشییە درمەکان. 

کەمکردنەوەی هەوکردنی جەستە
منداڵێکی تەندروست پێویستە دووربخرێتەوە لەو کەسانەی نەخۆشن، پێویستە ئەو کەسانەی نەخۆشن دەمامک بەکار بێنن و خۆپاراستنیان هەبێت لەبەرامبەر منداڵان.

هاندانی منداڵ بۆ جوڵە و وەرزشکردن
جووڵە و وەرزشکردن یارمەتی جەستەیەکی باش دەدات، هەر بۆیە باشترە رۆژانە یەک کاتژمێر بۆ وەرزشی منداڵان دیاریبکرێت، وەرزشکردنەش لەدەرەوی ماڵ بێت زۆر باشترە و پێویستە منداڵ لە یارییە ئەلکترۆنییەکان دوور بخرێتەوە، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرگری لەشیان لە بەرانبەر نەخۆشییەکان کەم بێتەوە.

بە هەڕەمەکی دەرمان بە منداڵ مەدەن
زیاد بەکارهێنانی دەرمان بەرگریی لەشی منداڵ کەمدەکاتەوە، بۆیە لەخۆتانەی دەرمان بە منداڵ مەدەن هەتاوەکو ئەو کاتەی دکتۆر دەیبینێت و بڕیار لەسەر بەکارهێنانی دەرمان دەدات.

منداڵەکەتان ببەنە لای دکتۆر
بەربڵاوترین نەخۆشییەکان لەناو منداڵان لە زستان، هەوکردنی بۆری هەنسەدانە کە بریتیە لە پەتا و درمەکان، لەو حاڵەتانەدا پێویستە سەردانی دکتۆر بکرێت بۆ چارەسەری نەخۆشی منداڵەکە.

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد