گەلەری
یونسێف، باسلە گیانلەدەستدانی نزیکەی 580 منداڵ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
ئەگەرچی شەڕ و ماڵوێرانی و توندووتیژییەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رۆژانە گیانی چەندین کەس دەگرێت، لەلایەکیشەوە منداڵان بێبەش نین لەو قوربانیدانە و ئەوەش رێکخراویی نەتەوە یەکگرتووەکان یونسێفی نیگەران کردووە و لە ئامارێکدا باسلە گیانلەدەستدانی نزیکەی 580 منداڵ دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کە کوژراون.
بەپێی راپۆرتەکە منداڵان لەو ناوچانە لەئەنجامی ململانێ و توندوتیژیی و تەقینەوە و نائارامی دەبنە قوربانی. لە راپۆرتەکەدا زیاتر تیشک خراوەتە سەر وڵاتانی " عیراق، ئێران، لیبیا، سوودان، سووریا، یەمەن".
هەر بە پێی راپۆرتەکە. لە ئەنجامی شەڕ و نائارامیی لە عیراق، لەساڵی 2022 نزیکەی 65 منداڵ کوژراون یان بریندار بوون.
20ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانیی منداڵانە، کە ساڵیادی پەسندکردنی رێککەوتنی مافەکانی منداڵانە لە ساڵی 1954. لەرێککەوتنەکەدا باسلە مافەکانی منداڵان کراوە کە پێویستە ئەو وڵاتانەی واژۆیان لەسەر رێکەوتنەکە کردووە رەچاویی مافەکانی منداڵان بکەن و بیانپارێزن.
ژ.م