تەندروستی

چین ئەو شتانەی کە بۆنی دەم و ددان ناخۆش دەکەن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چین ئەو شتانەی کە بۆنی دەم و ددان ناخۆش دەکەن؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

زۆر کەس هەن کاتێک هەناسەدەدەن بۆنی دەمیان خەڵکی دیکە بێزار دەکات و زۆرجار خۆشیان ئازار ئەچێژن بەو بۆنە، هۆکاری دروستبوونی ئەو بۆنە ناخۆشە چییە؟ هەندێکجار هۆکارەکەی بۆ پاکنەکردنەوەی دەم و ددان و ئەو خۆراکانە دەگەڕێتەوە کە دەخورێت.

ئەو خواردنانەی زۆر باون و دەخورێن و بۆنیان زۆرە و دەمێننەوە بریتین لە سیر و پیاز یان خواردنە توونەکان.
هەندێکجار خواردنی شیریینەکان دەبنە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم و ددان. 

زۆرجار کەمتەرخەمی لە شۆردنی دەم و ددان یان گرنگی پێنەدان بە شۆردنی هۆکارن بۆ بۆنی ناخۆش.

هەندێکجار نەخۆشییەکانی دەم و ددان دەبێتە هۆی دروستبونی گرفت لە پووک یان دەم و ددان، وەک هەوکردنی پووک یان کلۆربوونی ددان.

هەندێک چارەسەر وا دەکەن ئەو بۆنە ناخۆشە نەمێنێت؛ 

لەدوای هەر ژەمێکی نانخواردن دەم و ددان جوان بشۆردرێت و ئاو غەرغەرە بکرێت و پەتی ددان بەکاربهێنرێت.
بەردەوام ئاو بخۆرەوە و مەهێڵە ناو دەمت وشک بێتەوە.

لەکاتی چوونە دەرەوە سیر و پیاز مەخۆ، بەتایبەت بۆ شوێنە قەرەباڵغەکان.

 باشترە چەند مانگ جارێک سەردانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەم و ددان بکرێت و چارەسەری هەوکردنی بە دەرمان ئەنجام بدرێت.
 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن