تەندروستی
شەش میوە لە زستاندا بەرگریی لەش زیاددەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
ئەگەرچی وەرزی زستان، وەرزێکی خۆشە، بەڵام کۆمەڵێک پەتا و درم و هەوکردنی ڤایرۆسی لەگەڵ خۆیدا دێنێت، هەر بۆیە پێویستە ئاگاداری جۆری خواردن و خواردنەوەکان بین.
لەزستاندا میوەکان بەشێکن لەو خواردنانەی کە پێویستە گرنگییان پێبدرێت و زیاتر بخورێن، بەڵام خەڵک کەمتر گرنگی پێدەدن، ئەو میوانەی گرنگن لە زستاندا بخورێن:
لەزستاندا میوەکان بەشێکن لەو خواردنانەی کە پێویستە گرنگییان پێبدرێت و زیاتر بخورێن، بەڵام خەڵک کەمتر گرنگی پێدەدن، ئەو میوانەی گرنگن لە زستاندا بخورێن:
- نارنج یەکێکە لەو میوانەی پڕە لە ڤیتامین C و کالسیۆم. خواردنی رۆژانەی دەبێتە هۆی زیاتری بەرگریی لەش، هەروەها پێشگیری لە زیانەکانی پێست دەکات و کێش دادەبەزێنێت.
زوخاڵی ئەختە، ناویی ئەم میوەیە زوخالی ئەختەیە و لەکوردستان هەیە، زیاتر لە زەڵاتەدا بەکار دێت و پڕە لەڤیتامین C و لەکەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ رۆڵی هەیە.
کیوی،ئەم میوەیە پڕە لە ڤیتامین C و بەرگریی لەش بەهێز دەکات، کیویی فشاری خوێن رێکدەخاتەوە، پێشگیری لە خەستی خوێن دەکات و بۆ بینایش باشە.
هەنار، ئازاری جومگەکان ناهێڵێت، بەتایبەت لە وەرزی سەرمادا، پڕە لەڤیتامین K کە بۆ ئێسقانەکان باشن، ئەم میوەیەش پڕە لە ڤیتامین C و پێشگیری لەزۆر نەخۆشیی جۆراوجۆر دەکات.
سێو، پڕە لەڤیتامین C کە دەتوانرێت بە خواردنی زستانە زیاد بکرێت. پڕە لە کالسیۆم و مەگنیسیۆم و ڤیتامین B6 .
جگە لە خواردنی میوەکان، دەتوانرێت وەرزش زیاد بکرێت بۆ باشتربوونی بەرگریی لەش لە زستاندا.
ژ.م
ژ.م