مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
چوارشەممە (23-11-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :
چوارشەممە (23-11-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک وسکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد :
1-دوای پێشکەش کردنی بەڵێننامە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی چوارقوڕنە و کارگێڕی یانەی چوارقوڕنە ، رەزامەندی درا لەسەر هەڵگرتنی سزای یانەکە واتە لەگەڕەکانی داهاتوو یاریەکانیان لەیاریگای خۆیان ئەنجامدەدرێت .
2- دوای پێشکەش کردنی داواکاری لەلایەن چەند یانەیەک و دیراسەکردنی بابەتەکە ، بڕیاردرا بەزیادکردنی یاریزانێک (ناوەخۆ یان پیشەگەر ) بۆ یانەکانی نایاب و پلە یەک ماوەی زیادکردنەکە لە 24-11 تاکو 1-12-2022 دەبێت .
3- سەبارەت بە یاری یانەی شەقڵاوە و سۆران :
ئاگاداری کۆتایی بۆ یانەی شەقڵاوە بە کۆنتڕۆڵکردنی هاندەرانی بەپێچەوانەوە سزای تونددەدرێن .
پێ بژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار بۆ سەرپەرشتیاری یانەی سۆران (فەرهەنگ سەعدی ) بەهۆی راستەوخۆ وەرگرتنی کارتی سوور .
4- سەبارەت بە یاری یانەی سەیدسادق و یانەی هەندرێن :
پێ بژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار بۆ راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی سەیدسادق (جەبار جومعە ) بەهۆی راستەوخۆ وەرگرتنی کارتی سوور.
پێ بژاردن بە بڕی 250 هەزار دینار بۆ راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی سەیدسادق (جەبار جومعە ) بەهۆی راستەوخۆ وەرگرتنی کارتی سوور.
5- سەبارەت بەیاری یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یانەی دهۆک :
ئاگاداری کۆتایی بۆ گۆڵپارێزی یانەی پێشمەرگەی هەولێر (سەیف جەمیل ) بە کۆنتڕۆڵکردنی شێوازی ئاهەنگ گێڕانی بەپێچەوانەوە سزای قورس دەدرێت .
راگرتنی سەرپەرشتیاری یانەی دهۆک (میللەت جەمال ) بۆ 2 یاری بەهۆی هەڵسووکەوتی دوور لەگیانی وەرزشی دوای یاریەکە.
6- دوا ئاگادارکردنەوە بۆ یانەی زانکۆی جیهان بە ئامادەکردنی یاریگا بە پێی رێنماییەکان بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن .
7- سەبارەت بە یاری یانەی قەڵادزی و یانەی بازیان :
ئاگادارکردنەوەی یانەی قەڵادزێ بە کۆنتڕۆڵکردنی یاریگا و هاندەرانی بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن .
8- سەبارەت بە یاری یانەی رەواندز و یانەی خانەقین :
دوا ئاگادارکردنەوە بۆ یانەی رەواندز بە ئامادەکردنی یاریگا بە پێی رێنماییەکان بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن .
پێ بژاردن بەبڕی 250 هەزار دینار بۆ یانەی رەواندز بەهۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرین .