سۆزان حەمەتاتە
غاز وەکو مۆرانەی عیراق
هێرشکردنە سەر وێستگەی گازی کۆرمۆر، دوای دوو سەردانی دیپلۆماسیی گرنگ دێت، یەکەمیان سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەمەریکا و دووەمیشیان سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عیراق، هەردوو سەردانەکە وەکو جۆرێک لە بەگەڕخستنەوەی دیپلۆماسیەتی عیراق ئەکتیڤبوونی لە سیاسەتی دەرەوە وێناکرا، بەڵام بەدڵنیاییەوە باجی گەورەشی دەوێت.
لە دروستبوونی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیاوە، غاز زیاتر گرنگیی جیهانیی وەرگرتووە، بەتایبەت کە رووسیا دابینکەرێکی سەرەکیی غازی وڵاتانی ئەوروپا بوو، کاتێک ئەوروپاییەکان پشتیوانیی قورسی ئۆکرانیایان کرد لە دژی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین، سەرۆکی رووسیا بەڕوونی وتی گەمارۆی غاز دەخاتە سەریان و ئەوەش پشێوی زۆری دروستکرد.

لەوکاتەوە ئەوروپا و ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە، بەدوای جێگرەوەی غازی رووسیاوەن، بەڵام وەکو ئەوەی خۆیان دەیانویست سەرکەوتوو نەبوون، تەنانەت کاتێک فۆکەس خرایە سەر غازی ناوچەی دیکەش لەناویاندا هەرێمی کوردستان نەیانتوانی ئەو پلانە ببەنە بواری جێبەجێکردنەوە.
هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عیراق و غاز و نەوتەکەیشی رەهەندێکی نیشتمانی هەیە، بۆیە وردە وردە و لەگەڵ بێهێزبوونی زیاتری هەرێمی کوردستاندا، ئیتر هەرێمی کوردستان توانی ئەوەی نییە لەبارەی غازەکەیەوە بڕیاربدات.
عیراق یەکێکە لە وڵاتەکانی هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە، ئەمەریکا زوو زوو فشاری دەخاتە سەر بۆ کۆتاییهێنان بەو کارە، بەڵام لەبەرئەوەی عیراق توانای بەرهەمهێنانی غازی تا ئەو ئەندازەیە نییە کە پێداویستییەکانی پڕبکاتەوە، بۆیە ناچارە کە هەرچۆنێکە بەردەوام بێت لە هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە کە سەرچاوەیەکی باشی داهاتە بۆ ئەو وڵاتە.
زانییارییەکان وای دەبینن ئەمەریکا فشاری لە سودانی کردبێت کە وەبەرهێنای زیاتر لە غازی وڵاتەکەیدا بکات و لە ئێران دووربکەوێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەردۆغان چاوی لە غاز و نەوتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە غاز بووەتە بابەتێک کە وەکو جۆرێک لە ئاسایشی نیشتمانیی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
ئێران بەئاشکرا نایەوێت عیراق لە هیچ روویەکەوە بکەوێتە سەر پێی خۆی بەتایبەت لە بابەتی وزەدا، لەولایشەوە فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر عیراق زیاتر دەبن، عیراق نە توانی رووبەڕووبوونەوەی هەیە لەگەڵ ئێران نە لەگەڵ ئەمەریکا، بۆیە ئەگەر مامەڵەیەکی دروست لەگەڵ غازدا نەکرێت، دوور نییە سەری عیراق بەتایبەت سەرۆک وەزیرانەکەی بخوات.

خ.غ