سۆزان حەمەتاتە
بازاڕە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ
زۆرینە لەسەر ئەوە کۆکن دیدی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سیاسەتکردن، زیاتر پشتبەستووە بە کۆکردنەوەی زیاتری قازانج و سەرمایە بۆ وڵاتەکەی، بەتایبەت کە دەزانین ئەو لە جیهانی بازرگانی و سەرمایەوە هاتووەتە نێو جیهانی سیاسەت و وا دووەمین جارە دەبێتە سەرۆکی گەورەترین وڵاتی ئەم جیهانە لە زۆر رووەوە.
وەکو لای ئەمەریکییەکان باوە، یەکەمین سەردانی سەرۆکی هەڵبژێردراو بۆ دەرەوەی وڵاتەکەی، بۆ بەریتانیایە، بەڵام ترەمپ لە گەڕی یەکەمی سەرۆکایەتییەکەیشیدا ئەو عورفە سیاسییەی شکاند و بەهۆی واژۆکردنی رێککەوتننامەی کڕینی شتومەک و کاڵای ئەمەریکییەوە بە بڕی ٤٥٠ ملیار دۆلار، سەردانی یەکەمی بۆ سعودیە بوو.
پێشنیاری ئەمجارەی ترەمپ بۆ شکاندنەوەی عورفە ئەمەریکییەکە بۆ سعودییەکان ئەوەیە "ئەگەر سعودیە بە بڕی ٥٠٠ ملیار دۆلار هەمان رێککەوتنی سەردەمی سەرۆکایەتیی یەکەمی لەگەڵ بکاتەوە، ئەوا سەردانی سعودیە دەکاتەوە"، هەر زوو پێشنیارەکەی ترەمپ بە زیاتر لەو بڕە پارەیە رەزامەندیی لەسەر دەربڕدراو و محەمەد بن سەلمانی جێنشینی شای سعودیە وتی "ئامەدەین بە بڕی ٦٠٠ ملیار رێککەوتننامە بۆ کڕینی شتومەک و کاڵای ئەمەریکی بکەین".
ئەو دیدە بزنسییەی ترەمپ بۆ سیاسەت و دیپلۆماسیەتی وڵاتەکەی لە مێژوودا کەم وێنەیە، بەو مانایەی ١٠٠%ی بنەمای سیاسەتکردنەی ئابوورییە، بەو هۆیەیشەوە رەنگە نەتوانێت ببێتە دۆستی میللەت و دەوڵەتانی هەژار و بیانکاتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و بێ هەڵوێست بێت بەرانبەر چەندین دۆسێیی گرنگ و گەرم.
لەو نێوەندەدا و بۆ ئێستا لە هەموو کات زیاتر، کورد و بەتایبەتی رۆژئاوای کوردستان پێویستیی زۆری بە پشتیوانی و هەڵوێستی ئەرێنی ئەمەریکایە، مەترسییەکان زۆرن و بۆ ئەمەریکاش تورکیا لەو وڵاتانەیە خاوەن پێگە و گرنگییە، بەتایبەت ویستی ئەمەریکا ئەوەیە تورکیا نەچێتە بەرەی رووسیاوە و هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە تێک نەچێت، بەو پێیەیش هێشتا دڵنیا نییە لەوەی بەهۆی رووخانی رژێمەکەی ئەسەدەوە مەترسییەکانی سەر ئیسرائیل زیاتر نابن و دەسەڵاتی نوێی سوریا نابێتە دژبەری ئیسرائیل و هێزە تووندڕەوە سەرکەوتووەکان بەرژەوەندیی ئەمەریکا و ئاسایشی ئیسرائیل ناخەنە مەترسییەوە.
هەروەک کوردستان بە بوونی دەیان هۆکار، بازاڕێکی باش نابێت بۆ ویستە ئابوورییەکانی ترەمپ، بەڵکو ئەو زیاترە چاوی لە سعودیە و وڵاتانی دیکەی کەنداوی عەرەبییە و دادۆشینیان دەکاتە خاڵە سەرەکییەکانی کارنامە چوار ساڵییەکەی.
خ.غ