عیراقی
كۆمسیۆن ئامادەیی تەواوی بۆ هەڵبژاردن راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئامادەكاریی تەواوی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند و لە كاتی خۆیدا دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكرێت.
ئامانج عەزیز، لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەەڵبژاردنەكانی عیراق بە ماڵپەڕی رەسمیی یەكێتی راگەیاندووە" هەموو ئامادەكارییەكانیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان تەواو كردووە و ئەوەی كە ماوەتەوە تەنها وەرەقەی دەنگدان و هەندێك وردەكاریی ترە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە" لە دوو مانگی رابردوودا نزیكەی 100 هەزار كارتی دەنگدان دراوەتەوە بە دەنگدەران و لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین كارتی دەنگدان چاپكراوە.
پێشتریش جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لە راگرتنی ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن دەكەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
وتیشی"هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەك ئەوەی دیاریكراوە لەو كاتەدا دەكرێت و دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنیش لە وادەی دیاریكراوی خۆی دەبێت.
ئ.پ