ئابووری

پێدانه‌وه‌ى سێ مووچه‌كه‌ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێدانه‌وه‌ى سێ مووچه‌كه‌ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌؟

مه‌ودا میدیا-

له‌ ماوه‌ى رابردوودا وا بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق به‌ نووسراو ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه‌ له‌ سه‌ر پێدانى سێ مووچه‌ فه‌وتاوه‌كه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ینه‌ ئه‌نجام.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ 25 په‌رله‌مانتاری تردا داوامان له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ داهاتى ناوخۆ و پاڵپشت به‌ بڕیارى دادگاى فیدراڵى، ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ى كه‌ نه‌دراوه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ ساڵى رابردوودا پێانبدرێته‌وه‌.

وتیشى، نوسینگه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراقیش به‌ نووسراو وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان پابه‌ندن به‌ یاساى بودجه‌ و دادگاى فیدراڵىیه‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا قسه‌ى ته‌واوى له‌سه‌ر ناكه‌م چونكه‌ هێشتا هه‌وڵى تر ماوه‌ و یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌، هه‌ركات گه‌یشتین به‌ ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كه‌مان، ئه‌وكات رایده‌گه‌یه‌نین.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە لاوازەکانی ژن لە کاتی کارکردن دا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب