تەندروستی

سوودە گرنگەکانی پیاز

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە گرنگەکانی پیاز
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

پیاز خواردنێکی بەسوود کە خەڵک لەکاتی لێنانی خوان و سەرسفرە و بۆ ناو زەڵاتە بەکاری دێنێت، پیاز بەشێکە لەسەوزەکان، خواردنێک کە بۆ دەرمان و تەندروستی دەخورێت.

پیاز قەبارە و تامی و رەنگی جیاوازی هەیە، بەڵام باوترینیان سپی و سوورە و پڕیەتی لەمەوادی بەسوود، وەکوو ڤیتامین، ئاسن و دژە ئۆکسان.

یەک قاپ پیازی وردکراو 64 کالۆری، 15 گرام کاربۆهیدرات، چەوری، شەکر و پرۆتینی تێدایە، بەکارهێنانی پیاز، دەتوانێت یارمەتیدەری جەستە بێت لەناوبردنی نەخۆشیی جۆراوجۆر، هەروەها دەبێتە هۆی لەنابردنی قەڵەویی و رێگریکردن لەشەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ.

پیاز سەرچاوەیەکی باشە لەئەنتی ئۆکسیدان و ڤیتامین Cخواردنی پیاز دەتوانێت لەکەمکردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی ریخۆڵە، پرۆستات و  گەدە رۆڵی گرنگی هەبێت.

بۆ بەکارهێنانی پیاز باشتر وایە، پیازەکە تازە و توند بێت، پیاز ئەتوانێت تامێکی خۆش بدات بەخواردنەکان، هەر بۆیە دەتوانین سووری بکەیەنەوە یان بخرێتە ناو خواردن و بیکوڵێنین.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە