راپۆرت

گورچیلە فرۆشتن لە پێویستیەوە بۆ دیاردە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گورچیلە فرۆشتن لە پێویستیەوە بۆ دیاردە
مەودا میدیا- رێباز حەسەن

فرۆشتنی گورچیلەی هەندێک جار بە یاسایی دەکرێت زۆربەی کاتیش بەدەر لە رینمایی و یاسا دەفرۆشریت رێبەرێکی هێنان و فرۆشتنی  گورچیله باس لەوە دەکات 13ساڵە ئەم کاره دەکات و ئەوانەی گورچیلەیان دەفرۆشن لە پێناو پێداویستی ژیانیان ئەم کارەدەکەن  و دکتۆرێکی چاندنی گورچیلە دەڵێت: چاندنی گورچیلەم بۆ چەندین نەخۆشکردووە کە کەسیتر پێی بەخشیووە.
پارێزەرێکئاماژە بەوە دەکات لە روی یاساییەوە گورچیلە فرۆشتن ئەگەر بەخشین بێت کێشەی نیە، بەڵام فرۆشتن بێت نایاساییە و ئەو کەسەی دەیفرۆشێت تاوانبارە و سزای یاسایی دەدرێت،
مامۆستایەکی ئاینیش فرۆشتنی گورچیلە پێیوایە وەک بەخشین بۆ کەسێکی تر شەرعیی و خێرە، بەڵام فرۆشتنی ئەندامانی جەستە بە پارە ناشەرعییە و حەرامە.

فرۆشتن و هێنانی گورچیلە لەنێوان هەرێم و بەغدا و ئێران پەرەدەسەنێت و رێبەرێکی فرۆشتنی گورچیلەش باس لەوە دەکات کەلەناوچەیەکی بەغدا کاری فرۆشتنی گورچیلە لەژێر ناوی بەخشیندا دەکرێت و بۆ هەر گورچیلەیەک بەپێی جۆری خوێنەکە لە 7 ملێون دینارەوە بۆ 11 ملێون دینار دەوەستێت ئەمە وتەی ئەیوب عومەری ڕێبەری هێنانی گورچیلەیە بۆ مەودا میدیا وایوت.

سەردار کەریم، تەمەن 32ساڵ، خەڵکی کەلارە و ساڵی رابردوو یەکێک لە گورچیلەکانی گۆڕیووە بۆ مەودا میدیا وتی "ساڵی رابردوو گورچیلەی لای راستم گۆڕی کە هەردووکیان سست بوو بوو دواجار یەکیان بۆ لابردم و کوڕێکی عەرەب خەڵکی ناسریە بوو گورچیلەکەی پێفرۆشتم و کاتێ چووینە لای دادوەر وتی پێی دەبەخشم دەنا بیان زانیبایە فرۆشتنە ئەویش ومنیش دەسگیر دەکراین". سەردار وتیشی "گورچیلەکەم زۆرباشە و کێشەی نیە و بەبڕی 8 ملێون دینار کڕیومانە.

ئە یوب عومەر، کەماوە ی 13ساڵە کاری ڕێبەری هێنانی گورچیله ده کات لە نێوان هەرێمی کوردستان و به غدا و تاران ئاماژه بۆ ده کات چە ندین کەس لە رێگەی منەوە کورچیلەیان فرۆشتووە و لە ناویشیاندا زیاتر له توێژی گە نجانن، دەربارەی نرخی گوچیلهکان و رێگە یاساییەکەی کە چۆن ده ری بهێنن دەڵێت "گورچیلەکان له 7 ملێون دینارە وە تا 11 ملێون دیناره کە زیاتر جۆری A-و O- گرانن ونرخەکەی لە 11 ملێون دینار کە متر نیە و ئەوکە سەی دەیفرۆشیت دەبێت لای دادوەری نووسین بڵێ من وە ک دیاری و له پێناو  رزگارکردنی ئەو نە خۆشە و بەخشین گورچیلەمی پێدەبەخشم ئه گینا بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە و رووبەڕووی سزایی یاسایی دەبێتەوە، ئەیوب ئەوەشی وت کە زۆر جار ئافرەتان بۆ فرۆشتنی گورچیلەیان پەیوەندی پێوەدەکەن بە تایبەت له ناوچەکانی خوارووی عیراق وەزیاتر 100 کەسم هێناوەتە هەرێم یان بردومنە تاران کە گورچیلەی خۆیان فرۆشتووە کە ژن وپیاو بوون.

دکتۆر سامان جەلال، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی گورچیلە و ئەندامی چاندنی گورچیلە لە کەرکوک بۆ مەودا میدیای رووندەکاتەوە "گورچیلە چاندن چەند ساڵێکە دەکرێت و چاندنی گورچیلەمان بۆ چەندین نەخۆشکردووە و سەرکەوتووش بووە، بەڵام دەبێت ئەو کەسەی گورچیلەکە دەبەخشێت پێشتر لەگەڵ نەخۆشەکە بچنە لای دادوەرو وەک بەخشەر بێت نەک پارە، چونکە بەپارە بێت رێگە نادرێت و نایاساییە".

تاڤگە کاکه خان، پارێزەرە بۆ مەودا میدیای دەخاتەڕوو "لەڕووی یاساییەوە ئەگەر نەخۆشێک پێویستی بە ئەندامێکی جەستە بێت و لە حاڵەتێکی نائاسایدا بێت بۆ نمونە گورچیلە بە مەرجێک بەخشین بێت کێشەی نیە، بەڵام ئەگەر فرۆشتن بێت ئەوە نایاساییە و ئەو کەسەی دەیفرۆشێت تاوانبارە و بە چەند ساڵێک سزا دەرێت .
ئەحمەدی قامیشی، مامۆستای ئاینییه بۆ مەودا میدیا وتی "ئەگەر کەسێک لە حاڵەتی زەرووردا بێت و نەخۆشبێت و پێویستی بەو گورچیلە بێت وەک بەخشین و ڕەزامەندی کەسەکە خۆی بێت ئەوە حەڵاڵە و خێرە و شەرعییه، بەڵام ئەگەر بەپارە بیفرۆشێت ئەوە ناشەرعی و حەرامە و لە ئیسلامدا جێگەی نابێتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب