کوردستانی

مەودا میدیا هەڵوێستی یەكێتيی مامۆستایان لەبارەی خۆپیشاندان و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا هەڵوێستی یەكێتيی مامۆستایان لەبارەی خۆپیشاندان و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا-

مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بەهۆی راگرتنی بەرزە مووچە و بڕیاری نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی بەرزە مووچە بڕیاری خۆپیشاندان و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنیان داوە و جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانیش دەڵێت "داواكارییەكە داواكاری ئێمەیە و ئێمەش كاری جدیمان بۆ كردووە، بەڵام لە ئێستادا بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لە زیانی پرۆسەی پەروەردەیە و باشترە چاوەڕان بڕیاری كۆتایی حكومەت بكەین لەوبارەیەوە".

عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای رایگەیاند "ماوەیەكی زۆرە ئێمە نیگەرانی و داوكارییەكانی خۆمان گەیاندووە لەبارەی دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی بەرزە مووچەو سەرجەم رێككارە یاساییەكانمان لەوبارەیەوە گرتووەتە بەر و بەڵێن هەیە بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە".

باسی لەوەشكرد "لە ئێستادا بڕیاری بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن زیان لە پرۆسەی پەروەردە دەدات و باشترە پێش رووداوەكان نەكەوین و چاوەڕوانبین بزانین حكومەتی ئەو بەڵێنەی داویەتی جێبەجێی دەكات یاخود نا، بەهەرجۆرێك پرسەكە یەكلایی بكرێتە پێمان باشە یەك  دەنگیی هەبێت بۆ داوكارییەكان". 

پێشتر مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆیان ئاشكراكرد لەبارەی دواكەوتنی دەستپێكردنەوەی بەرزە مووچە و ئەو بڕیارەی دراوە بۆ دەستپێكردنەوەی مەرجداری بەرزە مووچە و بۆ ئەوەش بڕیارندا رۆژی شەممە 26-11-2022 خۆپیشاندان بكەن و ناڕەزایەتی دەرببڕن و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەن.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن