گێتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئێران: چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عیراق لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە.
لە دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی و دوایین ئەگەر و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عیراق تاوتوێكران و جەخت لە سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاوازەكاندا كرایەوە.
سەرۆك بافڵ هەڵوێست و نیگەرانییەكانی یەكێتی لەبارەی بۆردوومانەكانی ئەمدواییەی ئێران بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان گەیاندە باڵیۆزی ئێران و رایگەیاند “بە ئامانجگرتنی هاوڵاتییان و چەندبارەبوونەوەی هێرشەكان مایەی نیگەرانیمانە، دەبێت كێشەكان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەربكرێن و بەهەمووشێوەیەك دژی توندوتیژی و قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكانین".
ك م