تەندروستی
کامانەن ئەو خواردنەوانەی یارمەتی زوو خەوتن دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
زۆرکەس شەوان لەکاتی خەودا گرفتیان بۆ دروست دەبێت و ناتوانن بەباشی بخەون، پزیشکانی پسپۆڕ لەبواری خۆراک باسی ئەو خواردنەوانە دەکەن کە یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی باش و دوورکەوتنەوە لە تێکچوونی و زڕانەوەی خەو.
کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە بۆ ئەوەی شەوان بخورێت تاوەکو یارمەتی خێرا نووستن و چارەسەی خەوزڕاندن بکات.
- خواردنەوەی کوپێک شیری گەرم، لەبەر ئەوەی مادەیەکی تێدایە یارمەتی زیاتر ڕژاندنی هۆرمۆنی سێڕۆتین ئەدات، ئەم هۆرمۆنەش یەکێکە لە هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی، یارمەتی هێمن بوونەوە و کەمکردنەوەی قەلەقی ئەدات.
- شەربەتی گێلاس و خواردنەوەی بەشەودا جگە لەسوودە تەندرووستییەکانی بۆ هێورکردنەوە بەسوودە و یارمەتی مرۆڤ دەدات باشتر خەویی لێبکەوێت.
- بەپێی خواستی خۆت چای گوڵەبەیبوونی تەڕ یان وشک لەدوای پاڵاوتن بخۆرەوە.
- نەعنای سەوز لەناو کووپێک ئاویی گەرم بکەو لەدوای 5 خولەک بخورێتەوە زۆر باشە.
- ئاویی گوێزی هێندی لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە مەگنسێۆم و پۆتاسیۆم خواردنەوەی بەسوودە.
- ئەگەر مۆز لەگەڵ شیر تێکەڵ بکرێت و وەک شەربەت بخورێتەوە ئەوا مرۆڤ دوور دەخاتەوە لەخەو زڕاندن.
ژ.م