راپۆرت

ئەو وڵاتانە کامانەن کە لەشەڕی ئۆکرانیادا کەرەسەتە سەربازییەکانیان زیاتر دەفرۆشرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئەو وڵاتانە کامانەن کە لەشەڕی ئۆکرانیادا کەرەسەتە سەربازییەکانیان زیاتر دەفرۆشرێن
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
 
ئەمە سەربازێکی ئەمەریکییە سەرقاڵی سەرژمێری گولـلە هاوەنی 155میلی مەترییە بەنیازی هەناردەکردنی بۆ ئۆکرانیا.

هاوکات لەگەڵ بەردەوامی جەنگی رووسیا دژی ئۆکرانیا و هەوڵدانی وڵاتان بۆ ئەوەی زیاتر یارمەتی سەربازی وڵاتی ئۆکرانیا بدەن، بەرهەمهێنانی کەرەستەی سەربازییان لە وڵاتەکەیان زیاتر کردووە بە جۆرێک وەک خۆیان دەڵێن لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا زۆرترین کەرەستەی سەربازییان دروستکردوو. 

وڵاتانی "کیف" لەماوەی 10 مانگی رابردوودا لە هەناردەکردنی چەک بۆ ئۆکراین پشکی شێریان بەرکەوتووە، هەر بۆیە لەئێستادا خۆیان رووبەڕووی کەمبوونەوەی چەک و تەقەمەنی بوونەتەوە.

ئەو وڵاتانەی زۆرترین چەک بۆ ئۆکرانیا دەنێرن کامانەن؟
بەپێی دوایین سەرژمێری کۆمپانیای "کییل بۆ ئابووری جیهانی" ئەمەریکا و بەریتانیا لە لوتکەی هەناردەکردنی چەکدان بۆ کیف، لەهستان، ئەڵمانیا، نەرویج، دانیمارک، لیتوانی، کەنادا و کۆماری چیک لە ریزبەندیدان لە هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا.

باستیین چوالیک، بەڕێوەبەری گروپی کۆمپانیاکانی چەك لە لەهەستان دەڵێت "بە لەبەرچاو گرتنی جەنگ و ئاڵۆزی لە جیهاندا بە تایبەت لە ئۆکرانیا و بڕیاری زۆربەی وڵاتان بۆ زیاترکردنی بودجەی خۆیان لەبواری سەربازیی، دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە پێش بۆ ئەو وڵاتانە بێنە ناو بازاڕێکی تازەوە و داهاتی خۆیان لە هەناردە کردنی چەک و تەقەمەنی زیاتر بکەن".

چوالیک دەشڵێت "ئەگەر داهاتی ئەم کۆمپانیایە بەراورد بکەین بە داهاتی 10 ساڵ پێش ئێستای کۆمپانیاکەوە، زۆر کەمترە لەچاو داهاتی ئێستا کە 1.8 ملیار دۆلارە".

ئەم بڕە پارەیە تایبەتە بە پشتیوانیکردنی چەک و تەقەمەنی لەسنوورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ بیلارووسیا و رووسیا. ئەم بابەتە بۆ وڵاتانی دیکەش بەهەمان شێوەیە.

بەشێک لەو وڵاتانەی لەسەرەوە ناویان هاتووە، هەرچی چەک و تەقەمەنی کۆنیان هەبوو خستیانە خزمەت ئۆکرانیا بۆ بەکارهێنانی لەشەڕدا و ئێستاش سەرقاڵی دروستکردنی چەکی نوێ و پڕکردنەوەی سەرلەنوێی کۆگاکانیانن.

لەئێستادا ئۆکراین، کەرەستە سەربازییەکانی خۆی لەڕێگەی یارمەتی مادیی بەشێکی وڵاتانەوە بەدەست دێنێت یان راستەوخۆ رێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەک ئەنجامداوە.

تۆماس کۆپچنی، راوێژکاری وەزیری بەرگری چێک دەڵێت "ئۆکراین نزیکەی 2.1 ملیار دۆلار چەک و تەقەمەنی لەو وڵاتە وەرگرتووە دەشڵێت، دابینکردنی چەک بۆ ئۆکراین تەنها بابەتێکی بازرگانی نیە بۆ وڵاتەکەیان، بەڵکو خەڵک بیریان نەچووەتەوە سەردەمانێک وڵاتەکەیان لەلایەن رووسیاوە داگیر کرابوو و نایانەوێت جارێکی دیکە رووسیا لە سنوورەکانی ئەوان نزیک بێتەوە".

جەنگ و ئاڵۆزی و ئاوارەیی لە ئۆکراین بەردەوامە و رووسیا هاتوەکو ئێستا بڕیاری لەسەر کۆتایهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا نەداوە و بەو هۆیەوە لە ئۆکرانیا هەزاران کەس ئاوارە و سەدان کەسیش بوونەتە قوربانی ئەو جەنگە.

یارمەتی وڵاتانیش بۆ کۆتاییهاتن بەو جەنگە هەتا ئێستا هیچ ئەنجامێکی لێنەکەوتووەتەوە.


ژ.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان