هەڕەشە لە مباپێ دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەڕەشە لە مباپێ دەکرێت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

کیلیان ئێمباپی هێرشبەری فەرەنسا لەسێیەم خولی قۆناغی گروپی مۆندیالی 2022دا لەبەردەم یاری ڕۆژی چوارشەممەدا لەتونس هەڕەشەی سزادانی لێ دەکرێت.

رۆژنامەی "ئاوێنە" ی بەریتانی ئاشکرای کرد کە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا) لە قۆناغی سەپاندنی سزادایە بەسەر مێباپی و فیدراسیۆنی فەرەنسادا، بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەو یاریزانە بۆ پابەندنەبوون بە لیستی قسەکردن بۆ میدیاکان.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو کە (فیفا) فیدراسیۆنی فەرەنسای ئاگادارکردەوە، دوای یەکەم یاری بەرامبەر دانیمارک، بەڵام ئەو یاریزانە گرنگی بەم رێنماییانە نەدا.

سزاکە بە شێوەی غەرامە دەبێت، بۆ ئەوەی لە لایەن کیلیان مباپی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنساوە دابەش بکرێت، لەسەر بنەمای رێککەوتنی نێوان هەردوولا.

ئاوێنە بڵاویکردەوە کە مێباپی خۆی بەدوور دەگرێت لە قسەکردن لەگەڵ میدیاکان و دەربازبوون لە پرسیاری رۆژنامەنووسان سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ پاریس سەینت جێرماین و مشتومڕەکانی دەوروبەری لە ماوەی ئەم دواییەدا بۆیە لە کاتی هاتنی تیمی فەرەنساوە بۆ دۆحە لە هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەشداری نەکردووە.

مباپی تا ئێستا خاوەنی سێ گۆڵە لە جامی جیهانیدا، لەگەڵ  ڤالەنسیا، کاپتن و هێرشبەری هەڵبژاردەی ئیکوادۆر یەکسانن کە ئەو یاریزانەش خاوەنی سێ خاڵە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن