تەندروستی

بۆچی نابێت بادەمی زۆر بخورێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی نابێت بادەمی زۆر بخورێت؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

ئەگەرچی بادەم پڕە لە چەوری تەندروست و کالۆری و لەگەڵ خواردنەکانی دیکە دەخورێت و وزەبەخشە، بەڵام نابێت لەخواردنیدا زیادەڕۆیی بکرێت، لەبەر ئەوەی زیانی هەیە.

زۆر خواردنی کێش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، ئەگەر رۆژانە بەبێ ئاگایی بەردەوام بادەم بخورێت ئەوا لەماوەی یەک هەفتەدا کێشی جەستە نیو کیلۆ زیاد دەبێت.

زۆرخواردنی بادەم هەندێکجار لەو کەسانەی کە دەرمانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن یان ئەنتی بیوتیک بەکار دێنن دەبێتە هۆی دەستێوەردان لە قۆناغی چارەسەر و ناهێڵێت دەرمانەکان بەباشی کاری خۆی ئەنجامبدات.

زۆر خواردنی بادەم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڤیتامین E لەجەستەدا، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە نەتوانێت بەباشی کارەکانی خۆی ئەنجامبدات بەتایبەت ئەگەر رۆژانە هێلکە و نۆک و فاسۆلیا و سەوزەوات بە بەردەوامی بخورێت و دەبێتە هۆی سەرئێشە و دڵ تێکەڵبوون و گێژی لەجەستەدا.

هەر بۆیە باشترە بادەم بەرێژەی پێویستی بۆ جەستە بخورێت و ئەگەریش بادامی زۆرتان خوارد ئەوا ئاوی زۆری لەگەڵ بخۆنەوە تاوەکو کاریگەری لەجەستەدا کەمبکاتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد