کوردستانی

دابەشکردنی نەوت لەم کاتەدا کۆتایی پێدێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی نەوت لەم کاتەدا کۆتایی پێدێت
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت لەپارێزگای هەڵەبجە بەردەوامی هەیە و لێپرسراوی سوتەمەنی هەڵەبجەش دەڵێت دابەشکردنی نەوت ئەگەر هەیە لە 25ی ئەم مانگە کۆتایی پێبێت و دەست بە دابەشکردنی نەوتی ساڵی تازە دەکرێت.

ئاوات محەمەد، لێپرسراوی سوتەمەنی هەڵەبجە بە مەودا میدیایی راگەیاند "ئەمڕۆ 10ی کانونی یەکەمی 2019 نەوتی 1280 ماڵ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و تەنها 8 هەزار ماڵ ماون لە پارێزگای هەڵەبجە کە نەوتی ساڵی رابردوو وەربگرن ئەگەریش هەیە لە 25ی ئەم مانگە دابەشکردنی نەوتی ساڵی رابردوو کۆتایی بێت و دەست بەدابەشکردنی نەوتی ساڵی نوێ بکرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەرزی سەرما دەستیپێکردووە تاوەکو ئێستا دابەشکردنی نەوتی ساڵی رابردوو تەواو نەبووە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی هاتنی نەوتن بۆ ئئەم وەرزی زستانە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان