تەندروستی

پەڵەی رەش لەجەستەدا بێزاری کردوویت، بۆ لابردنی ئەم خواردنانە بخۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەڵەی رەش لەجەستەدا بێزاری کردوویت، بۆ لابردنی ئەم خواردنانە بخۆ
مەودا میدای- ژاڵە محەمەد


بوونی پەڵەی رەش، زیپکە لەسەر روخسار و جەستەمان زۆرجار بێزار و بێتاقەتمان دەکات و هەوڵدەدین بە میکیاژ یان هەر بابەتێکی دیکە بیشارینەوە، ئەم حاڵەتە بەتایبەت ناو ژناندا زیاتر گرنگی پێدەدرێت وەک لەپیاوان. 

هەندێک کەس پێیانوایە خواردنی شیرینی یان خواردنە سوورکراوەکان وا دەکات ئەو پەڵانە زیاتر ببن و پێچەوانەکەشی هەیە کە بۆچوونیان وایە هەندێک خواردن دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئەو پەڵانە.

خواردنی سێویی سوور و سەوز، شلک و چەندین جۆری دیکەی میوە لەگەڵ فاسۆلیا ئەنتی ئۆکسیدانیان زۆرە و خواردنیان یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی پەڵەکانی جەستە. 

سەوزەکان و دەنکی گەنم و گەنمەشامی و پەتاتەی کوڵاو بە توێکڵەوە، گوێز و چەرەسات بەگشتی خواردنیان بەسوودە.

خواردنی گۆشتی ماسی و سینەی مریشک، گۆشتی مانگا، برنج، هێلکە و پەنیری کەم چەوری لەو خواردنانەن  دەبنە هۆی لابردنی پەڵە.

خواردنی ویتامین A و D  زیاتر لەناو جگەری مانگادا هەیە و لەگەڵ گێزەر بخورێن بەسوودن بۆ لابردنی پەڵەی رەش بەتایبەت لەسەر روخسار.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان