تەندروستی

خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو لەرۆژدا پێویست ناکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


خواردنەوەی 8 پەرداخ ئاو لەرۆژدا پێویست ناکات
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد


بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی، زۆربەی کەسەکان رۆژانە تەنها پێویستییان بە 1.5 یان 1.8 لیتر ئاو هەیە کە کەمترە لەو دوو لیترەی دەوترێت بۆ جەستە پێویستە. 

"یۆسۆکا یامادا" لە رێکخراویی بەرهەمهێنانی بابەتی پزیشکی و تەندروستی ژاپۆن، دەڵێت، پێشنیازی ئەوەی رۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە لەرووی زانستییەوە دروست نیە و رەتی دەکاتەوە، ناشزانێت ئەو پێشنیازە لە کوێوە هاتووە.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەکانی بەریتانیا، یەکێک لەکێشەکان ئەوەیە پسپۆڕەکانی خۆراک یان ئەو کەسانەی ئاو زۆر دەخۆنەوە بیریان لای ئەوە نیە کە ئەو خواردنانەی دەیخۆین ئاویی تێدایە و پشتگوێی دەخرێن.

یامادا دەشڵێت، ئەگەر بەتەنیا "نان و هێلکە" بخورێت، ئاوێکی زۆر بۆ جەستە بەرهەم دێت، بەڵام ئەگەر "گۆشت، سەوزەوات، ماسی، مەعکەروونی و برنج" بخورێت، ئەوا دەتوانرێت لە %50 ئاویی جەستە لەرێگای ئەو خواردنانەوە دابین بکرێت.

ئەو کەسانەی لەکەشێکی گەرم و شێداردا دەژین لەگەڵ ئەو ژنانەی دووگیانن یان شیر بەمنداڵ دەدەن و وەرزشوانان پێویستیان بەئاویی زۆر زیاترهەیە بۆ جەستەیان. 

توێژینەوەکە دەریدەخات، هەتاوەکو مرۆڤ تەمەنی بۆ سەرەوە هەڵدەکشێت جەستەی کەمتر پێویستی بەئاوە.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان