تەندروستی

نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی جیهانی ئایدز داوای یەکسانی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی جیهانی ئایدز داوای یەکسانی دەکات
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
 

رۆژی ١ی کانوونی یەکەمیی هەموو ساڵێک وەکوو رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئایدز لە جیهاندا دەستنیشانکراوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لەمڕۆژەدا داوای "دەستەبەرکردنی یەکسانی" دەکات و ئەو دروشمەش بووەتە دروشمی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە بۆ ئەمساڵ و سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای یەکسانی دەکات بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئایدز چونکە نایەکسانی بووەتە کۆسپ لەبەردەم کۆتایهێنان بەو نەخۆشییە کە دەبوا لە ساڵی 2030 کۆتایی بە ئایدز بهاتبایە و گەشبین نین بە کۆتاییهاتنی.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکانی UNAIDS لە ساڵی 2021 دا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس تووشی ئایدز بوون و 650 هەزار کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئامارەکان لەجیهاندا زیاتر لە 84 ملیۆن کەس تا ئێستا تووشی ئایدز بوون و لەو ژمارەیەش 40 ملیۆنیان بەهۆی نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی راپۆرتەکە منداڵانیش بێبەش نەبوون لە نەخۆشییەکە و لەساڵی 2021 دا 800 منداڵ هەڵگری ڤایرۆسەکە بوون.

ئایدز، نەخۆشییەکە دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، کە بەھۆی ڤایرووسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت، ئەیدز زیاتر بەھۆی زایەند و گواستنەوەی خوێنەوە دەگوازرێتەوە.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن