تەندروستی
کاتی خواردنی ڤیتامینەکان کەیە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هۆشیاری لە بەکارهێنانی دەرمان و خواردنیان زۆر گرنگە هەر بۆیە لە وڵاتان رێنمایی تەواو بە خەڵک دەدرێت کە چۆن و چ کاتێک دەرمان بەکاربهێنن، حەبی ڤیتامین یەکێک لەو دەرمانانەی زۆر بەکاردێت، بەڵام پێویستە چۆن و کەی بخورێت؟ پسپۆڕانی تەندروستی باس لە گرنگی خواردنەی ئەمجۆرە لە حەب دەکەن و دەڵێن، پێویستە گرنگی بە کاتی خواردنەکەی بدرێت، بە تایبەت جۆری ڤیتامینەکە لەگەڵ کاتی خواردنی دەگۆڕێت.
ڤیتامین B و ڤیتامین C دەکرێت هەر کاتێک لە ڕۆژدا بخورێت ئیتر پێش نان یاخود دوای نان خواردن، هیچ جیاوازییەکی نیە و کاریگەری لەسەر دەرمانەکە نابێت.
ڤیتامین A و E و D دەبێت لەگەڵ ژەمی سەرەکی و پڕ چەوریدا بخورێن بۆ ئەوەی بە باشی بمژرێن لە گەدە و ریخۆلەکاندا.
باشترە چەند کاتژمێرێک لەنێوان خواردنی حەبی دژە بەکتریا یاخود حەبی چەوری یان غودە بێت بۆ ئەوەی کارلێکی خراپ لەنێوانیاندا روونەدات.
وا باشترە چەند کاتژمێرێک لەنێوان حەبی کالسیۆم و مەڵتی ڤیتامینەکان بێت لە کاتی خواردنیان بۆ ئەوەی کالسیۆمەکە بە باشی بمژرێت.
خواردنی ڤیتامینەکان و کانزاکان هەمیشە سوودبەخش نیە، بۆیە پێویستە بەبێ ئاگاداریی پزیشکی پسپۆڕی نەخورێن چونکە زیادخواردنی لەوانەیە ببێتە هۆی ژەهراوی بوونی جەستە.
ژ.م