گێتی
پەیوەندیی سێکسی پێش هاوسەرگیری قەدەغەکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ژنێک لەدوای ئەوەی لەمانگی رابردوودا بەهۆی پەیوەندیی سێکسی پێش هاوسەرگیری رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و سزادراوە بەوەی دارکاری بکرێت، ناڕەزایەتی بەشێک لە چالاکوانانی لێکەوتەوە.
پەرلەمانی ئیندۆنیزیا بەنیازە لەمانگی داهاتوودا یاسای نوێ دەربکات لە دژی ئەو رەفتارە و ئەو کەسانەی پەیوەندیی سێکسی پێش هاوسەرگیرییان هەیە، لە دادگاکاندا بەساڵێک زیندانی سزا بدرێت. ئەگەر یاساکە پەسندبکرێت ئەوا لەسەر خەڵکی وڵاتەکە و ئەو کەسانەشی روو دەکەنە ئیندۆنیزیا جێبەجێ دەکرێت.
تەنانەت بۆ ئەو کەسانەشی بیانەوێت لە ماڵێکدا پێکەوە بژین و هاوسەرگیریان نەکرد بێت ئەم یاسایە جێبەجێ دەکرێت و قەدەغەیە، لەئێستادا زۆربەی شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو وڵاتە نیگەرانن بە دەرچووانی ئەو یاسایە، بەتایبەت کە ئەندۆنزی وڵاتێکی گەشتیارییە و ترسیان لەوەیە خەڵکی کەمتر رووبکاتە وڵاتەکەیان و داهاتییان کەمبێتەوە.
لە ساڵی 2019 بڕیار وابوو یاسایەکی وا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسندبکرێت، بەڵام ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و رێگریی کرا لە پەسندکردنی، لەئێستادا دیسان پەسندکردنی یاساکە بووەتە مژاری قسەکردن و بەنیازن لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە پەسندی بکەن.
ژ.م