راپۆرت

"کە بەخشیت تەنها با لەنێوان خودی خۆت و خودا بێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"کە بەخشیت تەنها با لەنێوان خودی خۆت و خودا بێت"
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لە کوردەواریدا دەوترێت کە بەخشیت تەنها با لەنێوان خودی خۆت و خودا بێت، مەبەست لێی با کەسی دیکە بەو بەخشینە نەزانێت، چونکە لەوانەیە کەسی وەرگر رووگیر بێت و پێیناخۆش بێت خەڵکی دیکە بزانێت کە هەژارە یان کەم دەستە.

بەخشش و کاری خۆبەخشی یەکێک لە نەریتە جوانەکان لەکوردستان، خەڵکی خۆبەخش بەردەوام چاویان لەخەڵکە هەژارەکەیە و دەستییان دەگرن، کەمن ئەو کەسانەی لەبەر ناوبانگ و خۆدەرخستن کاری خۆبەخشی دەکەن، لەجیهانیش کەسانی خۆبەخش زۆرن، هەرلەکەسە بەناوبانگەکان بگرە تاکوو کەسانی خاوەن سەرمایە.

لەپێناو چاکە و بەخشین نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژێکی جیهانی بۆ کاری خۆبەشی و بەخشین داناوە کە 5ی دیسەمبەرە و بەرۆژی کار ناوبراوە و لەمڕۆژەشدا کار و چالاکی جیاواز رێکدەخرێت.

لە کوردستان لەلایەن رێکخراوەکان و خەڵکیشەوە چەندین كاری خۆبەخشی و بەهاناوەچوونی کەسانی دیکەدا ئەنجامدەدرێت، لە هاوکاریکردنی لێقەوماوان و ئاوارەکان و هەژاران، لەهەندێک وڵاتیش کاری خۆبەخشی بەئەندامانی جەستە و کاری خێرخوازی دیکە دەستپێدەکات بۆ ئەوەی ژیان ببەخشرێت بەو کەسانەی پێویستییان بە ئەندامێکی جەستەی کەسێکی ترە، بەڵام ئەوەش بە پێی مەرج و رێنمایی خۆی دەکرێت.

بەپێی راپرسییەک لەسەر ئاستی چەندین وڵات، لە وڵاتانی عەرەبی %20 کاری خۆبەخشی ئەنجامدەدریت. لە به‌ریتانیا ساڵانە 22 ملیون کەسی سەرەوەی 18 ساڵ کاری خۆبەخشی ئەنجامدەدەن، ھەروەھا ساڵانە چوار هەزار و 500 پرۆژەی خۆبەخشی لە لایەن گروپ و رێکخراوەکانی خۆبەخشی ئەنجام دەدرێت، لە وڵاتی فەڕه‌نسا ژمارەی خوبەخشەکان 12 ملیۆن کەسە و ساڵانە نزیکەی دوو هەزارو 800 خۆبەخش رەوانەی دەرەوەی وڵات دەکرێن بۆ یارمەتییدانی خەڵكی دیکە. وڵاتی سوید 9  ملیۆن دانیشتوی ھەیە کەچی ساڵانە پێنج ملیون كه‌سوکاری خۆبەخشی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. لە وڵاتی ئەمەریکا کە گەورەترین کاری خۆبەخشی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، %70ی دانیشتووانیان کاری خۆبەخشی دەکەن. ھەروەھا زۆربەی وڵاتانی وەک ئەڵمانیا تورکیا و کۆریا كاری خۆبه‌خشی له‌بواری خوێندن و فێركردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

لە کوردستان ئامارێکی فەرمیی سەبارەت بەکاری خۆبەخشی لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئەوەی کە دەبینرێت بەخشین و یارمەتییدان لەناو کوردەکان زۆرە و رێکخراو و خەڵک بەردەوام بە هانای خەڵکی لێقەوماوە دەڕۆن و یارمەتیدەدەن.

لەم رۆژەدا مەرج نییە تەنها کاری خۆبەخشی بکرێت، بەڵکوو بەخشینی کەسەکانیش بەشێکە لەو ئاکارە جوانە، هەر بۆیە لیستێک لەو کەسانە ئامادەبکە کە بەنیازی بیانبەخشیت و پەیوەندییان پێوە بکە و لێیانببورە، چیرۆک و ئەزموونەکانی خۆت دەربارەی بەخشین بۆ خەڵکی باسبکە. 

 دەکرێت منداڵان هەر لە منداڵییەوە فێری کاری خۆبەخشی و گرنگی بکرێن، مێژووی رۆژی بەخشین دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی جیهانی دووەم و داوای لێبوردنی فڕۆکەوانێک کە بووە هۆی بوردمان و سووتانی شاری برۆکینا لە ئەمریکا، هەروەها پیاوێک کە ویستی "ژان پۆلی دووەم" تیرۆر بکات لەلایەن ژان پۆلەوە بەخشرا و دوای ئەو دوو رووداوە نەتەو یەکگرتووەکان رۆژێک بەناوی بەخشینی لە جیهان دیاریکرد.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد