تەندروستی

بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لە بەیانیاندا چی روودەدات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لە بەیانیاندا چی روودەدات؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لە %70 ی جەستەی مرۆڤ ئاوە، هەر بۆیە خواردنەوەی ئاو پێویستە و پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەدەن پێش نان خواردنی بەیانیان پەرداخێک ئاو سوودی زۆرە بۆ جەستە و گرنگە و باشتر وایە ئەو ئاوەی دەخورێتەوە شلەتێن بێت.

سوودەکانیشی بریتین لە:

- یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندی کێش و رێگرە لە قەڵەوی و ناڕێکی جەستە.

- خواردنەوەی پەرداخێک ئاو لەبەیانیان و پێش نانخواردن جەستە لەوشکبوونەوە دەپارێزێت. 

- وادەکات بەدرێژایی رۆژەکە جەستەیەکی بەهێز و چالاکت هەبێت و لە تەمەڵی و سستی و بێتاقەتی دەتپارێزێت.

- مێشک زیاتر چالاک دەکات و وادەکات رۆژانە و فرمانەکانی بە باشی ئەنجام بدات.

- وەرگرتنی کالۆری بۆ جەستە کەمدەکاتەوە.

- یەکێکی دیکە لە سوودە گرنگەکانی ئەوەیە کە یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی ئەو ژەهرانەی لەجەستەدایە و ئەوەش بۆ تەندروستی مرۆڤ گرنگە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان