تەندروستی

تەقاندنی پەنجەکان سوودی هەیە یان زیان؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقاندنی پەنجەکان سوودی هەیە یان زیان؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

تەقاندنی پەنجەکان خویەکە زۆر کەس هەیانە و زۆرجار لەکاتی قسەکردن یان کاتی خەوتن یان لە شوێنان دەست بە تەقاندنی پەنجەکان دەکەن، هەندێک کەس دەڵێن خراپە و لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن دەبێتە هۆی لەرزینی دەست و هەندێک کەسیش دەڵێن کارێکی ئاساییە و زیانی نییە، پسپۆڕان لەوبارەوە چی دەڵێن؟

پسپۆڕان دەڵێن، ئەو بابەتە راست نییە و مەترسی لەسەر هیچ ئەندامێکی جەستە نییە، نابێتە هۆی دروستبوونی گرفت لە تەندروستی مرۆڤدا، بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی زیانبەخش بێت ئەوا خراپە.

ئەوەشی لە منداڵییەوە پێمان وتراوە کە تەقاندنی پەنجەکان زیان بە پەنجە و هەوکردنی جومگەکان دەکات راست نییە، پێچەوانەی ئەو بیروبڕوایە، تەقاندنی پەنجەکان دەبێتە هۆی ئەستووری ئێسکەکان لە جومگەکانی پەنجەدا و ئەستووربوونی ئیسقانەکان ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی ئێسک و جومگەکان و نەخۆشیەکانی دیکە کەمدەکاتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان