تەندروستی
10 هەڵەی باو لەکاتی رێگە رۆشتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکاری دروست بۆ رێگە رۆشتن دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت، جەستەیەکی رێک و روخسارێکی گەشاوە دەبەخشێت، بەڵام پێچەوانەکەی ئەگەر نەزانیین چۆن هەنگاو دەنێین بەتایبەت لەکاتی وەرزشکردندا، ئەوا دەبێتە هۆی بەفیڕۆچوونی وزە و زیان گەیاندن بە جەستە.
ئەو هەڵانەی زۆر باوە و لەکاتی رێگا رۆشتن یان راکردن ئەنجام دەدرێت و پێویستە دوور کەوینەوە لێیان بریتین لە:
ئەو هەڵانەی زۆر باوە و لەکاتی رێگا رۆشتن یان راکردن ئەنجام دەدرێت و پێویستە دوور کەوینەوە لێیان بریتین لە:
1- خۆنەپاراستن لە ئامادەکردنی جەستە بۆ وەرزش و جوڵە زیادە و خۆ هیلاک کردن.
2- دوورکەوتنەوە لە پێڵاوی خراپ، ئەو جۆرە لە پێڵاو یان کالە کە زیان بە قاچەکانمان دەگەیەنێت، بە تایبەت ئەگەر تەسک بێت، چونکە دەبێتە هۆی ئازار لە قاچ و جومگەکانی، هەوڵبدرێت پێڵاویی سووک و دژە ئاو لە پێی بکرێت.
3- خۆپارێزی لە جلوبەرگی تەسک و پۆشینی جلوبەرگێک بتوانرێت بە ئاسانی وەرزشی پێوە بکرێت، پێویستە ئەو جلەی لەبەری دەکەی سووک بێت تاوەکو بەئاسانی بتوانیت رابکەی.
4- دەبێت خۆت بپارێزی لە هەنگاویی درێژ و بە شێوەیەکی ئاسایی هەنگاو بنێت، چونکە لەوانەیە هەنگاو نان بە درێژی کێشە بۆ ئەژنۆکان دروست بکات و پەنجەکانی قاچیش بکەونە نارەحەتییەوە.
5- پسپۆڕان دەڵێن، لەکاتی بە پێ رۆشتندا باڵەکانت ئەملاو ئەولا پێمەکە و بەشێوازی ئاسایی رۆژانە بیجووڵێنە، ئەگەر بە شێوازێکی ئاسایی بیانجووڵێنیت ئەوا هەنگاوەکانت باشتر و وەرزشکردنەکە تەندروستتر دەبێت.
6- بەپێ رۆشتنەکان مەرج نییە دوور و درێژ بێت، دەتوانرێت لە مەودایەکی کەمدا وەرزش ئەنجامبدرێت و بەپێ رۆشتنەکەش دابەشبکرێت بەسەر چەند کاتژمێرێک لەرۆژدا بۆ نموونە بەیانیان و ئێواران.
7- چەمیینەوە بۆ دواوە لەکاتی رۆشتن پێویست نییە، دەبێت پشتت ساف و سەر بەرەو سەرەوە و بەشێوازێکی ئاسایی بێت.
8- لە کاتی بەپێ رۆشتن باشترە بە تەلەفۆن قسە نەکرێت و بە ئارامی و لەسەر خۆ هەنگاو بنێیت و دڵخۆش بیت.
9- بۆ بەپێ رۆشتن باشترە شوێنەکەت بگۆڕیت و هەرجارە و لە شوێن و ناوچەیەک وەرزش بکەیت و چێژ لە دیمەنەکانی سروشت ببینیت.
10- لەکاتی بەپێ رۆشتن خۆتان بپارێزن لە خواردنەوەی ساردەمەنییەکان، بە تایبەت ئەو خواردنەوانەی شەکر و کالۆرییان زۆرە، خواردنەوەی ئاو باشترینە.
ژ.م
10- لەکاتی بەپێ رۆشتن خۆتان بپارێزن لە خواردنەوەی ساردەمەنییەکان، بە تایبەت ئەو خواردنەوانەی شەکر و کالۆرییان زۆرە، خواردنەوەی ئاو باشترینە.
ژ.م