تەندروستی
وەرز، وەرزی نۆکا و خواردنی زستانەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەو خواردنانەی لە وەرزی سەرمادا دەخورێت بەشێکی جیاواز لەخۆ دەگرن و هاوڵاتیان زیاتر روو دەکەنە خواردنی ترخێنە و سەرووپێی و نۆکا و شێلم و چەند خواردنێکی دیکە، لەبەر ئەوە جەستە بەگەرمی ئەهێڵنەوە و بەرگری لەش زیاد دەکەن.
نۆکاو یەکێکە لەو خواردنانەی لەکاتی سەرما زیاتر دەخورێت، دەوڵەمەندە بە چەند ماددەی خۆراکی و سوود و زیانی هەیە، بەڵام بۆ لێنانی وا باشترە جارێک بکوڵێنرێت و ئاوەکەی بڕێژین و دیسان بیخەینەوە سەر ئاگر تاوەکو ئامادەی دەبێت بۆ خواردن یان پێش لێنان بیخووسێنین.
-خواردنی نۆکاو جگە لەچێژ بینین لەخواردنی دەتوانێت ئەم سوودانە بگەیەنێت بەجەستە؛
- بڕێکی زۆر ماددەی ئاسنی تێیدایە و هۆکارە بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی.
- هۆکارە بۆ باشکردنی کۆئەندامی هەرس و رێگری کردن لە قەبزی.
- سهرچاوهیهکی دهوڵهمهندی پڕۆتینهکانە و گرنگە بۆ بنیادنان و بەهێزکردنی ماسولکەکان.
ر- ێگرە لە قەڵەویی و دەتوانرێت بۆ رێجیم کردن بەکار بێت.
- هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبون بە شێرپەنجە و ئەلزەهایمەر، چونکە دهوڵهمهنده به کۆمهڵێک له فینۆڵهکان که ماددهی دژه ئۆکسانه.
- بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شهکره لهو کەسانهی نهخۆشی شهکرهیان ههیه به سوده.
- هۆکارە بۆ بەهێزی ئێسقانەکان چونکە کۆمەڵێک کانزای وەک کالسێوم و مەگنسیۆم و مس و زینک و ئاسن تێدایە.
- یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات لە گەڵ پاراستنی تهندروستی دڵ و کەمکردنەوەی ئەگەری نەخۆشیەکانی دڵ.
- سودی هەیە بۆ گەشەی باڵا و ماسولکەکان بە تایبەت لە منداڵاندا.
خواردنی نۆکاو هەندێک زیانی هەیە کە بریتین لە؛
- ئاوسانی سک و ئازاری ناوسک و زیادکردنی غازات له ههندێک کەس.
- ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن و بەرزی چەوری خوێنیان هەیە بەز و چەوری حەیوانی تێ نەکەن.
ژ.م