تەندروستی
ژەمی ئێواران باشترە ئەم خواردنانە نەخورێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
زۆرجار پسپۆڕانی خۆراک هۆشداری دەدەن لە خواردنی ژەمی ئێواران، بە تایبەت ئەگەر ژەمەکە قورس بێت ئەوا کاریگەری لەسەر خەو دەبێت و بێتاقەتمان دەکات، هەر بۆیە هەموو جارێک پێشنیازی خواردنێکی سووک بۆ ئێواران دەدەن، پێچەوانەی پێشنیازی پسپۆڕان وا باوە کە بانگهێشت بۆ خواردن و میوانییەکان دەکەوێتە ئێواران، هەر بۆیە ژەمەکان قورس و خواردنەکان زیاترن.
پسپۆڕانی خۆراک هۆشداری دەدەن لە دوورکەوتنەوە لەم خواردنانە بۆ ئێواران:
1- لە ئێواراندا باشترە مریشک و ماسی بخورێت وەک لە گۆشتی سوور، لە بەرئەوەی گۆشتی سوور درەنگ و قورس هەرس دەکرێت.
2- ئەگەرچی زۆرجار بۆ ئەوەی خەوێکی ئارامت هەبێت پێشنیازی خواردنەوەی شیر پێش خەوتن دەدرێت، بەڵام وا باشە ئەو شیرەی دەیخۆێت چەور نەبێت, چونکە بە ئاسانی هەرس نابێت.
3- ئەگەر بۆتان گونجاو، ئێواران خۆتان دووربگرن لە خواردنی نانی سپی، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئەنسۆلین و کاریگەری خراپی لەسەر خەو دەبێت.
4- زۆرجار پێشنیازی خواردنی زەڵاتە دەکرێت، چونکە خواردنێکی سووکە، بەڵام لە ئێواراندا دەبێتە هۆی دروستکردنی غازات و هەڵاوسانی سک و بێتاقەتی.
5- ئێمە پێمانوایە خواردنی ماکەرۆنی لە ئێواراندا سووکە، بەڵام لەبەرئەوەی پڕە لە نیشاستە بۆ هەرسکردن کاتێکی زۆری دەوێت و کالۆری زۆرە و پێش خەو ناسووتێندرێت.
6- خواردنە سوورەوەكراوەكانیش خەو زڕاندنیان بە دواوەیە و باشترە ئێواران نەخورێن، چونکە چەورییان زۆرە و هەرسکردنیان قورسە.
کەواتا باشترە ئێواران ژەمەکان سووک بن و دووربن لەو خواردنانەی پێشنیازکراون بۆ ئەوەی خەوێکی باش و ئاسوودەت هەبێت.
س.ر