تەندروستی
ئەو کەسانە کێن کە خواردنی قاوە تووشی جەڵتەی دڵییان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
تێڕوانین و بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەر خواردنەوەی قاوە و زانایان بەردەوام هۆشداری دەدەن لە خواردنەوەی بە تایبەت بۆ هەندێک کەس کە نابێت بیخۆن، چونکە بۆی هەیە رووبەڕووی جەڵتەی دڵییان بکاتەوە.
ئایدار شەرفیف، پسپۆڕێکی رووسیە و سەبارەت بەو مەترسییە دەڵێت "خواردنەوەی قاوە مەترسی هەیە لە دروستبوونی نەخۆشی جەڵتەی دڵ، بەڵام هەندێک کەس تایبەتن و لەوانەیە راستەوخۆ رووبەڕووی نەخۆشییەکە ببنەوە و کوشەندەیە".
ئەو پسپۆڕە دەڵێت "قاوە و چا کاریگەری خراپ لەسەر دڵ دادەنێت، تا بکرێت خواردنەوەی کەم بێت باشترە".
کەسانێک هەن جەستەیان بە ئاسانی کافەئین وەردەگرێت و کێشەیان نییە و لەدوای خواردنەوەی قاوەش دەتوانن بخەون، بەڵام هەندێک کەسی دیکە پێچەوانەیە و کێشەیان لەگەڵ خواردنەوەی هەیە بەجۆرێک لەگەڵ خواردنەوەی قاوە یان چا دڵییان بە خێرایی لێدەدات، کەواتا ئەو کەسانە ناتوانن بخەون هەر بۆەیە دەبێت قاوە نەخۆنەوە، چونکە دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و هەندێکجار گیانلەدەستدان.
س.ر