تەندروستی

چەند خویەکی رۆژانە کە دەتوانێت یارمەتیدەری ریخۆڵەکان بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند خویەکی رۆژانە کە دەتوانێت یارمەتیدەری ریخۆڵەکان بێت
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

کارکردن و پاراستنی ریخۆڵەکان کارێکی قورسە لەبەرئەوەی زۆرترین بەکتریا لەناو ریخۆڵەکاندا دەژین و ئەگەر لە کۆنترۆڵی مرۆڤ دەرچن ئەوا دەبنە هۆی دروستبوونی کەمخەویی، زیادبوونی کێش و تەنانەت هەرسنەکردنی خواردن، هەر بۆیە پێویستە رۆژانە ئەم کارانە بکرێت تاوەکو دوور بیت لەو کێشانە.

د. ویل پۆلسپیچ، پسپۆڕی هەناویی دەڵێت "بۆ ئەوەی ریخۆڵەکان بە باشی کاربکەن و خەوێکی باشت هەبێت پێویستە ئەم کارانە بکەیت:

1- رۆژانە خواردنەوەی قاوە بە تایبەت لە بەیانیاندا باشترە لەگەڵ یەکێک لە بەهاراتەکان بێت، چونکە باشتر هەرسدەکرێت و پڕە لە فایبەر و دژە هەوکردنە، دارچینی و مێخەک زۆرباشن ئەگەر تێکەڵ بە قاوەکە بکرێت و ئینجا بخورێتەوە.

2- سەوزەکان لەناو ژەمەکاندا جێگیر بکەن، تاوەکو سەوزە زیاتر بخورێت سوودی زیاترە، بەتایبەت لەگەڵ گۆشتی سوور و لەنێوان ژەمەکاندا دەتوانێت یارمەتیدەرێکی باشی هەرسکردن بێت.

3- خواردنی میوەکان و چەورییەکان و پرۆتیینەکان رێگایەکی باشە بۆ کارکردنی زیاتری ریخۆڵەکان و سوودوەرگرتن لێیان، هەروەها ماسی، لیمۆ و چەندین خواردنی هاوشێوە بەسوودن.

هەروەها بە پێچەوانەی هەموو ئەو قسانەی کە دەوترێت رووناکی مۆبایل و کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن زیانی بۆ مرۆڤ هەیە بەتایبەت لەکاتی خەودا، بەڵام ئەم پسپۆڕە دەڵیت "ئەو جۆرە لە رووناکی کە رەنگی شینە بەسوودە بۆ کارکردنی باشتری کۆئەمدامی هەرس، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی خۆیان دابەزێن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن