راپۆرت

ئایا ئەردۆغان بۆ کۆتاجارە دەبێتە بەربژێر بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا ئەردۆغان بۆ کۆتاجارە دەبێتە بەربژێر بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا؟
 مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

 
ئەردۆغان داوای پشتیوانی دەکات بۆ ئەوەی بۆ کۆتاجار ببێتە بەربژێر بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا.



قسەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لەبارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لەساڵی 2023 ئایا بۆ دواینجارە و بۆ پاڵاوتنییەتی لە تورکیا؟

ئەردۆغان لەماوەی رابردوودا لە وتارێکیدا لە پارێزگای سامسۆن وتی "بەو هێز و دەسەڵاتەی لە ساڵی 2023 لە پشتگیری خەڵک بۆ دواینجار وەریدەگرم، رێگەی سەرکەوتن سەدەی تورکیا دەستپێدەکەم".

وتیشی: "دواتر ئەو ئاڵا پیرۆزە تەسلیمی گەنجەکانی ئەم وڵاتە دەکەم"

لە تورکیا لە مانگی ئایاری ساڵی 2023 هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆک کۆماری بەڕێوە دەچێت.

ئەردۆغان لەو کاتەی بە راستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە لە ساڵی 2014 بوو بە سەرۆک کۆماری تورکیا و هەتا ئێستاش کەسی یەکەمی دەسەڵاتە لە وڵاتەکەی.

کاریگەری ئەردۆغان بۆ پاڵاوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
کوبرا پار، شیکاری تایبەت بە هەواڵەکانی "هەواڵ تورک 12" وتویەتی، ئەردۆغان بە راگەیاندنی بەربژێری خۆی بۆ کۆتاجار، دەتوانێت کاریگەری و دەنگی لایەنگران و ئەو کەسانەی هێشتا بڕیاریان نەداوە دەنگ بدەن، بەدەستبهێنت. 

دەشڵێت " لەوانەشە ئەو کەسانەی لە ئەرۆغان تووڕەن و نایانەوێت ببێتەوە بە سەرۆک کۆمار، لەدوایین ساتەکان، بۆچوونیان بگۆڕێت و دەنگییان بۆ ئەردۆغان بێت".  کوبرا ئاماژە بەوە دەکات  "تارمایی دوایین هەڵبژاردنی ئەردۆغان" لەئێستادا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ کاریگەری دروستکردن لەسەر هەڵبژاردنەکانی تورکیا. 

 دڵنیایی لە قسەکانی ئەردۆغان و کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکان دەکرێت
بورهان دۆران، نووسەر و رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی سەباحی تورکی  نووسیویەتی "لەنێوان گومانەکانی جیهان، قسەکانی ئەردۆغان جێگەی پەسندی دەنگدەرانە و ئەو بە سەرۆکێکی بەئەزموون و جێگەی متمانە ناو دەبن".

بورهان دۆران دەشڵێت"کەسانێک کە راهاتوون بە دەسەڵاتداریی ئەردۆغان، تەنانەت ئەو کەسانەشی ماندووبوون بە دەست سیاسەتەکانییەوە، ئەو راستییە دەزانن کە تورکیا سەرۆکێک بەڕێوەی دەبات کە لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا ئەزموونێکی زۆری هەیە".

 
قسەکانی ئەردۆغان سەرسووڕهێنەر بوو
عەبدولقادر سلۆی، شیکار و رۆژنامەنووسی حۆڕیەت دەڵێت "قسەکانی ئەردۆغان وەک سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە توانیویەتی دڵی ملیۆنان کەس لەماوەی 20 ساڵی رابردوودا بەدەست بهێنێت، بە سەرسووڕهێنەر ناوبرد".

دەشڵێت "ئەگەرچی قسەکانی ئەردۆغان بۆ هاندانی دەنگدەران بووە، بەڵام حزبەکەی لەو بڕوایەدام دەتوانێت ستراتیژی هەڵبژاردنی ساڵی 2023 لەسەر کەسایەتی ئەردۆغان بونیاد بنێت".


لەلایەکی دیکەوە کەسانێک هەن کە رەشبینن بە ئەردۆغان و لە وێبسایتی "ئەکسی سوزلۆک" کە گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی تورکیایە نووسیویانە "ئەمەی ئەردۆغان وتویەتی یان راگەیاندنی خانەنشینییە یان ئاگادارییەکە کە لەدوای ساڵی 2023 چیدی هیچ هەڵبژاردنێک بەڕێوەناچێت، هەر بۆیە بەهیواین دووهەمییان بێت". 

 
ئەمەی ئەردۆغان دەیڵێت، هەستی قوربانیبوون و سەرنجڕاکێشانی دەنگدەرانە بۆ لای خۆی
کەسێکی دیکەش نووسیویەتی" ئەمەی ئەردۆغان دەیڵێت "هەستی قوربانیبوون و سەرنجڕاکێشانی دەنگدەرانە بۆ لای خۆی، ئەو پێنج ساڵی دیکە دێت و دووبارە داوای دەنگ لە خەڵک دەکات".


لە 2009 ئەردۆغان وتویەتی "کۆتاجارە بەشداری هەڵبژاردن دەکات"
موستەفا بالبی، شیکار و رۆژنامەنووسی سکۆلاری کۆماری و لە رەخنەگەرانی حکومەت ئاماژە بەوە دەکات "مەبەستی ئەردۆغان لەو قسانەی ئەوەیە کە رێگەخۆش دەکات بۆ ئەوەی وا دەرکەوێت جێگای بەزەییە". 

ئەم رۆژنامەنووسە دەڵێت "بەپێی یاسای وڵات لە ساڵی 1982 ئەردۆغان ناتوانێت جارێکی دیکە خۆی بپاڵێوێت بۆ سەرۆک کۆماری".

 بە وتەی ئەو هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا لە دووجار زیاتر ناکرێت و نایاساییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە موستەفا عەلیم ئۆغلوو، لە تویتەر نووسیویەتی "لە ساڵی 2009 لە وتارێکدا چەندینجار دەڵێت ئەردۆغان کۆتا جارە بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات".


دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆک کۆماری تورکیا لەساڵی 2018 بەڕێوەچوو و لەئێستاشدا ئامادەکاری دەکریت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان لە ساڵی 2023ی تورکیا ئەنجامبدرێت.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان