تەندروستی

کامانەن ئەو خۆراکانەی ئازار کەمدەکەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامانەن ئەو خۆراکانەی ئازار کەمدەکەنەوە
مەودا میدیا -

وا باوە کە دەوترێت تەندروستی مرۆڤ لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە، زۆرجار بۆ ئازارێک لەجەستەدا پەنا دەبەینە بەر هەموو کەس و هەموو شتێک بۆ ئەوەی لەئازارەکەمان کەمبێتەوە.

دکتۆر هەڤین کەمال شامحەمەد، پسپۆڕ لەزانستی ئازار و بەنج لە پەیجی تایبەتی خۆی باسلەو خۆراکانە دەکات کە بەرەنگاری ئازار دەبنەوە و دەڵێت؛
 
- زەنجەفیل
زەنجەفیل بەکاردێت بۆ ئازار و داخورانی جومگەکان، ئازاری سووڕی مانگانە لە ژناندا و مادەی ئازار شکێن و دژە ھەوکردنی تێدایە.

 
- توتڕک و بلوبیری و شلیک
ئەمجۆرە لە میوەکان، دژە ئوکسێن و دژە ھەوکردنیان تێدایە و ئازار کەمدەکەنەوە.

 
- ناوکە کولەکە
ناوکە کولەکە مادەی مەگنیسیومی تێدایە و کاریگەری باشی ھەیە لەکەمکردنەوەی سەر ئێشە بەتایبەت لەو کەسانەی شەقیقەیان هەیە. 

- ماسی سەلەمون
ئەمجۆرە لەماسی رێژەیەکی زۆر دژەھەوکەرەکان و ئۆمیگا 3یان تێدایە کە ئازاری جومگەکان ناھێڵێت.
 
- زەردەچەوە
جۆرێکە لە بەھاراتەکان، ئازار شکێن و دژە ھەوکردنی تێدایە، بینراوە ئەو نەخۆشانەی کە رۆماتیزم و داخورانی جومگەیان ھەیە کە مادەی زەردەچەوەیان خواردووە بە شێوەی تەواوکەری خۆراکی، جوڵەیان باشتر بووە و ئازاریان کەمتر بۆتەوە.

- گێلاس
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی لە پێشبڕکێی راکردندا بەشداربوون و لەپێش 7 رۆژ لە راکردنەکە شەربەتی گێلاسیان خواردووە بە شێوەیەکی زۆر، ئازاری ماسولکەیان کەمتر بووە لەوانەی بەکاریان نەھێناوە.

 
- زەیتی زەیتون
وەکو ئازارشکێنەکان کار دەکەن بەتایبەتی لە ئازاری قورگدا، ھەروەھا تایبەتمەندی نەرم کردنەوەشی تێدایە و جومگەکان نەرم و جوڵەیان ئاسان دەکات، یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە توشی داخورانی جومگەکان و رۆماتیزم بوون.

- بیبەری سووری تیژ
مادەی کاپسایسینی تێدایە کەئەو گەرمیەی دەیداتێ کە لە بیبەری سوور ھەستی پێدەکرێت و زۆر کات لە لەزگەی ئازاردا بەکار دێت.

- نەعنای سەوز
زەیتی نەعنا یەکێکە لە ئازارشکێنە سروشتیەکانی، بەکار دێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سک.


ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە