تەندروستی
ئەو سەوزە و میوانەی جێگرەوەی نانی بەیانین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پسپۆڕانی خۆراک و شارەزایان بەردەوام باس لەخواردنی سەوزە و میوەکان دەکەن، چونکە بۆ تەندورستی جەستە پێویستە و جێگرەوی زۆربەی خواردنەکانی دیکەن، کێشەکە لەوەدایە هەندێک کەس لەبەر هەر هۆکارێک بێت فریای خواردنی بەیانیان ناکەون، پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن، وەک جێگرەوەی نانی بەیانی دەکرێت سەوزە و میوە بخورێت.
دەکرێت ئەم خواردن و سەوزە و میوانە بکرێتە جێگرەوەی خواردنی بەیانیان؛
- دەکرێت پەتاتەی کۆڵاو کە پێشتر ئامادەکرابێت، لەبەیانیان بخورێت، چونکە پڕە لە کاربۆهیدرات و پرۆتین
- بیبەری شیرین، سێو، کاهوو، ئەمانە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسانن و ماددەی ریشاڵییان تێدایە.
-گێزەر، کەرەوز و چەندین سەوزەی دیکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کالسیۆم و ئاسنی تێدایە و دەتوانرێت وەک زەڵاتە لە بەیانییاندا بخورێت.
ژ.م