تەندروستی

ئایا رێنماییەکان بۆ پاراستنی دڵی پیاوان و ژنان هاوشێوەن؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا رێنماییەکان بۆ پاراستنی دڵی پیاوان و ژنان هاوشێوەن؟
مەودا میدیا-
 
توێژینەوەیەک دەریخستووە ئەو رێنماییانە دەدرێتە پیاوان بۆ پاراستنییان لە نەخۆشییەکانی دڵ جیاوازە لەو رێنماییانە دەدرێتە ژنان.

توێژینەوەکە دەریخستووە ژنان بۆ ئەوەی دوور بن لە نەخۆشییەکانی دڵ پێویستە شێوازی ژیانییان بگۆڕن، بەڵام پیاوان دەبێت پەنا بەنە بەر ئەو دەرمانانەی لەلایەن پزیشکەوە بۆیان دادەنرێت.

بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشییەکە پێویستە چی بکرێت؟
دکتۆر پریما ڤڵنداری لە زانکۆی هاروارد دەڵێت؛ توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ژنان وا باشترە کێشی خۆیان دابەزێنن، وەرزش بکەن و خواردنی تەندروست بخۆن بە تایبەت خوێی کەمتر بخۆن و سەوزه و میوە و چەرەس زۆر بخۆن، لە کاتێکدا داوا لە پیاوان دەکرێت دەرمانی کەمکردنەوەی چەوری بەکار بێنن لەگەڵ ئەوەی ئەوانیش رێنماییەکان جێبەجێ بکەن کە بریتیین لە وەرزشکردن و دابەزاندنی کێش و خواردنی تەندروست، هەروەها پێویستە پیاوان و ژنان جگەرە نەخۆن و ئەوانەشی جگەرە کێشن لێی دوورکەونەوە.

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن