تەندروستی

زیانەکانی دانیشتنی درێژخایەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی دانیشتنی درێژخایەن
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لەوانەیە تائێستا هەستت بەوە کردبێت کە کورسی دانیشتنەکەت لە شوێنی کارکردن کەرەستەیەکی بێ زیان بوو بێت، بەڵام وا نییە و دانیشتنی زۆر کاریگەری خراپی لەسەر جەستە هەیە.

مەترسییە تەندروستییەکانی دانیشتنی درێژ مەودا چین؟
توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن دانیشتنی زۆر مەودا لەسەر کورسی وەک جگەرەکێشان کاریگەری خراپی لەسەر جەستە هەیە، هەروەها مەترسی دروستبوونی شەکرە و جەڵتەی دڵ و تووشبوون بە شێرپەنجەی لێدەکەوێتەوە.

لەکاتی دانیشتندا جەستە بەتەواوەتی کارەکانی لاواز دەبن و ماسولکەکان تووند و جووڵەی خوێن کەمتر و چالاکی مێشک خاوتر و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەبێت، تەنانەت مەترسی خەستی خوێنیش زیاتر دەبێت و هەروەها دانیشتنی زۆر دەبێتە هۆی قەڵەوی.

کاتێک لەسەر کورسییەکە هەڵدەستین جەستە بە ئاگادێتەوە و خوێن باشتر جوڵە دەکات و وزەی مرۆڤ زیاتر دەبێت و بەگشتی جوڵەکان خێراتر دەبنەوە.

چۆن بتوانن زیانەکانی دانیشتنی زۆرمەودا کەم بکەینەوە؟
1- بە پێی رۆشتن، چەمینەوە و وەستان، ئەمانە بەشێکن لەو چارەسەرانە.

2- دەتوانرێت هەندێک لە کارەکان بە پێوە ئەنجام بدرێت، وەک قسەکردن، تەلەفۆن کردن، سەیرکردنی موبایل.

3- یەکێک لە ژەمەکانی خواردن بە پێوە بخۆن، خواردن بە پێوە بەو مانا نییە کە ناچار بیت بە پەلە نان بخۆی، بەڵکو دەتوانیت بە ئیسراحەت بیخۆی.

4- هەوڵبدرێت دەستپێکی رۆژەکە بە پێ رۆشتن دەستپێبکەی بۆ ئەوەی جەستە زیاتر بەئاگا بێت و جوڵەکانت خێراتر بن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد