تەندروستی

بۆ تەندروستی سییەکان چی بخورێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ تەندروستی سییەکان چی بخورێت؟
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

 
هۆکارەکان زۆرە بۆ ئەوەی کاریگەرییان لەسەر تەندروستی سییەکان هەبێت، چالاکی جەستەیی، ژینگەی دەورووبەر و تەندروستی لەش و دواتر کاریگەری جۆری خواردن رۆڵی بەرچاویی هەیە لە باشبوونی سییەکان.

جۆری خواردن دەتوانێت کاریگەری لەسەر سییەکان، کەمکردنەوەی هەوکردن و بەخشینی هەناسەیەکەی باش هەبێت.

ئەو خواردنانەی کە پڕن لە ڤیتامیین و ئاسن و سوودیان هەیە بۆ سییەکان بریتین لەم خواردنانە؛ 

سێو، لەپاڵ ئەوەی دەوترێت رۆژانە سێوێک بخۆی چیدی پێویستت بە دکتۆر نابێت، بۆ تەندروستی سییەکانیش زۆر بەسوودە، سێو دەتوانێت رێگربێت لە هەوکردنی سییەکان.

چای سەوز، پڕە لە ئەنتی ئۆکسیدان کە دژی دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجەیە و خانە شێرپەنجەییەکان لەناو دەبات، هۆکارە بۆ باشتر هەناسەدان و کارکردنی بۆری هەناسە.

ئەو سەوزانەی گەڵایان هەیە، وەک کەلەرم، ئیسفناج، کاهو، پڕن لە ڤیتامین و ئاسن، یارمەتیدەری تەندروستی سییەکانن، دژی شێرپەنجەن و لە گەڵ هەڵکشانی تەمەن رێگرن لە نەخۆشی تەنگە نەفەسی.

سیر، تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیە، دەتوانێت بەرگریکارێکی باش بێت بۆ سییەکان، راپۆرتەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی سیر دووجار لە هەفتەدا دەتوانێت هۆکار بێت دژی دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان. 

زەنجەفیل، بەهاراتێکە لایەنگری زۆرە، بۆ دەرمان بەکار دێت بۆ تەندروستی سییەکان گرنگە، یارمەتیدەرە بۆ هەناسەدانێکی باش. 

ماسی سەلەموون، بە پاککەرەوەی سییەکان ناسراوە، سەرچاوەیەکە لە چەوریی ئۆمێگا 3، چەوریی ماسی سەلەموون دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ جووڵەی زیاتری خوێنی سییەکان.

زەردەچەوە، یەکێکە لەو بەهاراتەی بۆ سییەکان بەسوودە، دژە هەوکردنە و یارمەتیدەری نەخۆشییەکانی سنگ و هەناسەدانە.

 مۆز، سەرچاوەی ڤیتامیین Cیە، یارمەتیدەرێکی باشی سییەکانە لە زیاتر چالاکبوونیان.

 جگە لەخواردنی تەندروست جگەرە نەکێشان، وەرزشکردن، دوورکەوتنەوە لە ژینگە و هەوای پیس ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ باشتربوونی کاری سییەکان و تەندروستییان.

لەلایەکی دیکەوە هەندێک خواردن هەن کە زیان بەسییەکان دەگەیەنن و نەخواردنیان باشترە، بۆ نموونە خواردنی لەقوتونراو، ئەو خواردنانەی سوور دەکرێنەوە، گۆشتی بەستوو، شەربەت و خواردنە شیریینەکان، چەورییە دروستکراوەکان، ئەمانە کەریگەرییان لەسەر هەوکردنی سییەکان هەیە و زیانیان پێدەگەیەنێت.

 

ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب